هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری دێولان یەکێکی دیکە لە خزمەکانی خانەوادەی حوسین پەناهی خەڵکی گوندی "قڕوچیای" دێولانیان دەستبەسەر کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری دێولان یەکێکی دیکە لە خزمەکانی خانەوادەی حوسین پەناهی خەڵکی گوندی "قڕوچیای" دێولانیان دەستبەسەر کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ پووشپەڕی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "عەباس حوسێن پەناهی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهی سەردانی ئەو بنەماڵەیەی کردبووە کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
لە ماوەی رابردوودا هێزە داگیرکەرەکانی رژێم چەند کەسێکی دیکە لە بنەماڵەی حوسێن پەناهی یان دەسگیر کردوە.