دارستانەکانی کێوی میراجی مەریوان لە ئاگردا سووتان
دارستان و لەوەرگاکانی کێوی میراجی سەر بە شاری مەریوان ئاوریان تێ بەردرا و زۆربەی ئەو دارستانانە لە ئاوردا سووتان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژی 1394، دارستانەکانی کێوی میراجی سەر بە شاری مەریوان ئاوریان گرت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئاورگرتنەکە بە شێوەێکی بەربڵاو بووە و ئاور بەرو لێرەوار و دارستانەکانی گوندی سەردۆش و سیاناو تەشەنەی سەندووە. لەم ئاورگرتنەدا بەشێکی بەرچاو لە دار بەرووەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاوردا سووتان و دانیشتووانی ئەو ناوچەیەش بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ئاورکوژێنەوە نەیانتوانیوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ئاورەکە کۆنترۆل بکەن. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا هۆکاری ئاورگرتنەکەی کێوی میراجی روون نەبووەتەوە و دانیشتوانی ناوچەکە دەست و پەیوەندەکانی رژێم بەو ئاورتێبەردانانە تاوانبار دەکەن. سەرۆکی سازمانی جەنگەڵبانی رژێمی ئاخوندی رایگەیاندووە کە ئاورگرتنی دارستانەکان لە ئەم ساڵدا 20 لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە دیوە.
دارستان و لەوەڕگەکانی چیای بەمۆ لەئاگردا سووتان
رووبەرێکی زۆر لەلەوەڕگە و دارستانەکانی چیای بەمۆ لەئوستانی کرماشان لەئاگردا سووتان. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، دارستان و لەوەڕگەکانی چیای بەمۆ لەناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە ئوستانی کرماشان ئاگریان گرت و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە. ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە، چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزیی دوای چەند کاتژمێر کونتڕۆڵ کراوە. لەماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەوە چەندەمین جارە کە چیای بەمۆ ئاگر دەگرێت و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ هەوڵێکیان لەو بارەیەوە نەداوە. چیای بەمۆ بەشێکە لەزەنجیرە چیای زاگرۆس و بەرزاییەکەی هەزار و ٨٤٢ میترە. هەر لەو پەیوەندییەدا رێکەوتی ١ی گەلاوێژیش، دارستانەکانی گوندی "کوپانە"ی سەر بە بەخشی "باینگان"ی جوانڕۆ ئاگریان گرتبوو.
لەماوەی شەش مانگدا نزیک بە ٧٠ ٠ کەس لەئێران لەسێدارە دراون
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەتازەترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی٢٠ ١٥دا، ٦٩٤ کەس لەلایەن رێکخراوی زیندانەکان و دەزگا قەزاییەکانەوە حوکمی سێدارەکەیان بەڕێوە چووە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەتازەترین راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بە لەسێدارەدانی ٦٩٤ کەس (بەفرانباری ١٣٩٣ ـ پووشپەڕی ١٣٩٤) کراوە و هاوکاتیش ئەو رێکخراوەیە نیگەرانی جیدی خۆی لەچوونە سەری رێژەی ئێعدامەکان دەربڕیوە. بەپێی ئەو ئامارە رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی سێ کەس لەئێران حوکمی سێدارەیان جێبەجێ کراوە. جێگەی باسە کە، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠ ١٥(بەفرانباری ١٣٩٣ ـ پووشپەڕی ١٣٩٤) ٣٩ هاووڵاتی کوردیش لە زیندانەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون. هەر لەو ماوە زەمەنییەدا بێجگە لەو ٣٩ حاڵەتە، چوار زیندانی سیاسیش بە ناوەکانی سابیر موخەلید ماوانە، عەلی و حەبیب ئەفشاری و مەنسوور ئاروەند لەلایەن دەزگاقەزایی و رێکخراوی زیندانەکانەوە حوکمی سێدارەدانیان بەڕێوە چووە. لەو بارەیەوە "سەعید بوومەدووحە" جێگری بەرنامەرێژی رۆژهەڵاتی ناڤین لەرێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وتوویەتی:" ماشێنی کوشتاری قەزایی ـ حکوومەتیی لەئێران رەکابەری نیە". لەراپۆرتەکەی ئەو رێکخراوە جیهانییەدا هاتووە، ئەگەری ئەوە هەیە، هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠ ١٥، رێژەی لەسێدارەدانەکان هەزاران حاڵەت تێپەڕێنێت. ئەو رێکخراوە مافی مرۆڤییە باسی لەوەش کردووە، حوکمی لەسێدارەدان لەمانگی رەمەزاندا لەئێران ناشەرعی و قەدەغەیە، بەڵام هەر لەو مانگەدا ٤ کەس لە سێدارە دراون.
سوپای تورکیە هێرشی کردەسهر بنکهی هێزه کوردییهکانی سووریا
یهکینهکانی پاراستنی گهل سهر به پارتی یهکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا ئهمڕۆ ڕایگهیاند: سوپای تورکیە یهکێک له گوندهکانی باکووری سووریا له نێزیکی تورکیای گولهباران کردووه و تهقهی کردووه له ئۆتۆمبێلێکی ئهم گرووپهدا. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سوپای تورکیە گولهبارانی گوندی سنووری زۆرمقاری کرد و تهقهیان لە ئۆتۆمبێلێکی YPG کرد. YPG بۆچوونی خۆی لهبارهی خهساری ئهم هێرشه ڕانهگهیاندووه بهڵام ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا به پشتڕاست کردنهوهی هێرشی تورکیە ڕایگهیاندووه: 4 کهس بههۆی ئهم ڕووداوهوه بریندار بوونه. یهکینهکانی پاراستنی گهل داوای له تورکیا کردووه توندوتیژی ڕابگرێت و یاسا و ڕێسا نێودهوڵهتییهکان ڕچاو بکات. تورکیە له دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوکات لهگهڵ هێرشی ئاسمانی بۆ سهر مۆڵگهکانی داعش له سووریا، دهستی داوهته هێرشی ئاسمانی و زهوینی بۆ سهر بنکه و بارهگهی پهکهکه له باکووری ههرێمی کوردستان.
زیاتر لە 9 ملیۆن نەخوێندەوار لە ئێران بوونی هە یە
لە نوێترین راپۆرتی بانکی ناوەندی رژێمی ئاخوندی پشتراست کراوەتەوە کە زیاتر لە 9 ملیۆن نەخوێندەوار لە ئێران بوونیان هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بانکی ناوەندی رژێمی ئاخوندی رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژ بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاند کە، 11.2، لەسەد لە کەسانی شەش ساڵ بۆ سەرەوە لە ئێران نەخوێندەوارن کە هیچ سەوادێکیانه نهییە. یەک نیو لەسەد تەنیا دەتوانن بخوێنن و بنووسن، 21 لەسەد مەدرەکی سەرەتاییان هەیە و نزیک بە 43 لەسەد خاوەنی مەدرەکی ناوەندین و 22 لەسەد خوێندنی زانکۆیان هەیە. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، عەلی باقرزادە بەرێوەبەری نێهزەتی سەوادئامووزی، رێژەی ئەو کەسانەی کە هیچ سەوادێکیان نییە 9 ملیۆن و 456 هەزار کەس راگەیاندووە و وتی، منداڵانی کرێکار، منداڵانی کەمئەندام و بێ سەرپەرستان ئەو کەسانەن کە ناتوانن لە ئێران بخوێنن.
کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە بەحرەین دژ بە رژێمی ئاخوندی
خوێندکارانی زانکۆکانی بەحرەین و پەنابەرانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لەمەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە کاروباری ولاتانی عەرەبی نارەزایەتی توندیان نیشان دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژی 1394، خوێندکاران و پەنابەرانی دانیشتووی بەحرەین دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندییان لە کاروباری ناخۆیی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتی بەحرەینیان بە توندی مەحکوم کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە پشتیوانی خۆیان لە کردەوەکانی دەوڵەتی بەحرەینیان لە راستای پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی گشتی نیشان دا. جێگەی باسە کە یەکێک لە بەشداربووانی نارەزایەتییەکە رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی بە جێگای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی بەحرەین بروات ژیانی خەڵکەکەی باش بکات، ئەو خەڵکەی کە لە هەژاری و بێسەوادی زەجر دەکێشن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رژێمی ئاخوندی لە لیستی رەشی قاچاخی مرۆڤدایە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی قاچاخی مرۆڤ کە رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژ بڵاوی کردەوە، جارێکیتر رژێمی ئاخوندی خستە ناو لیستی رەشی قاچاخی مرۆڤەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رژێمەکانی، کوریای باکوور، سووریە و روسیە لەگەڵ رژێمی ئاخوندی لە لیستی رەشی قاچاخی مرۆڤدان. بە پێی ئەم راپۆرتە، جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئامانجی ئەم راپۆرتە هاوئاهەنگی جیهانییە بە مەبەستی بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ قاچاخی مرۆڤ. جێگەی باسە کە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەراوەردی کردووە کە، قازانجی قاچاخی مرۆڤ لە ساڵێکدا 150 میلیارد دۆلار دەبێت.