رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 20ی خەزەڵوەری 1394 هەیئەتێکی رێکخراوی نۆریف کە کارەکەیان تایبەتە بە بابەتی ئاشتی و لە ئێستا دا لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی جوڵانەوەی کورد دەکەن سەردانی بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و هەیئەتێکی هاورێی پێشوزاییان لێکرا. سەرەتا بەرێز هێنریک سۆن جێگری سەرۆکی رێکخراوی نۆریف بۆ پرسی ئاشتی و جێگیر لە وەڵاتی نوروێژ ئامانجی سەردانەکەی بۆ لای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 20ی خەزەڵوەری 1394 هەیئەتێکی رێکخراوی نۆریف کە کارەکەیان تایبەتە بە بابەتی ئاشتی و لە ئێستا دا لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی جوڵانەوەی کورد دەکەن سەردانی بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و هەیئەتێکی هاورێی پێشوزاییان لێکرا. سەرەتا بەرێز هێنریک سۆن جێگری سەرۆکی رێکخراوی نۆریف بۆ پرسی ئاشتی و جێگیر لە وەڵاتی نوروێژ ئامانجی سەردانەکەی بۆ لای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک حیزبێکی تایبەت بە بەشی کوردستانی ئێران شی کردەوە و ووتی کە ئێمە لێکۆڵینەوەێکی ئاکادیمیکمان دەست پێکردووە سەبارەت بە پرسی کوردو کێشە و لەمپەر و ئامانج و مەبەستەکانی ئەو جوڵانەوەیە. سۆن داوای لە بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات کرد کە سەبارەت بە خوێندنەوەی خۆیان لەهەمبەر بابەتە پێوەندیدارەکانی جوڵانەوەی کورد و بە تایبەتی رەوشی ئێستای جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران وخەت و رێبازی سازمانی خەبات لەو پێوەندییەدا شیکردنەوەی پێویست بدات. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە وردی مێژووی تێکۆشانی سازمانی خەبات و قۆناغەکانی خەباتی سیاسی بۆ هەیئەتی میوان شی کردەوە و هەر لەدرێژەی دانیشتنەکە سەبارەت بە رەوشی کورد لە کوردستانی ئێران و خوێندنەوەیان بۆ چۆنیەتی گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد بەریز کاک بابەشێخ حسێنی ئاماژەی بە مێژووی رەشی دەسەڵاتداریەتی ئێران کرد و بە تایبەتی لەسەر پرسی دیالۆگ و دانیشتن لەگەڵ رژیم هەڵوەستەی کرد و وێرای شیکردنەوەی سیاسەتی نگریس و نەگۆری رژیم لەو پێوەندییەدا تەکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە نەک تەنیا گەلی کورد بەڵکو هیچ تاکێکی سەر بە گەلانی تریش لە ئێران بە بوونی ئەو دەسەڵاتە بە مافەکانیان ناگەن و چارەسەر گۆرینی دەسەڵات لە رێگەی خەباتی هەمەلایەنەی گەلان و جەماوەری ئێرانە. هەر لە درێژەی باسەکان تەوەرێکی تر تایبەت کرا بە خوێندنەوەی دۆخی کورد لە ئاستی ناوچەکە و جیهان و بە تایبەتی لەدوای هاتنی داعش و شەری ئەو گرووپە ترۆریستیە بەرێز بەرێوەبەری گشتی سیاسەتەکانی سازمانی خەبات ی لەو پێوەندییەدا شیکردەوە. بەرێز کاک بابەشێخ هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لە تەوەری چۆنیەتی پێوەندییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پرسی یەکگرتوویی وێرای باس کردنی هەولەکان لەو پێوەندییەدا و کێشە و لەمپەرەکانی، داوای لە رێکخراوی نۆریف کرد کە یەکێک لەتەوەرەکانی لێکۆڵینەوەکەیان تایبەت بەو باسە بێت و لەو پێوەندییەدا لە چوارچێوەی وۆرک شۆپ و سیمینار ئەو باسە بکەنەوە، کە لە لایەن بەرێز سۆن پێشوازیی لێکرا و ووتی بە دڵنیایەوە لەگەڵ رێکخراو باسی ئەو پێشنیارە دەکات. هەیئەتی میوان خۆشحالی خۆیان لەو سەردانە دەربری و لە پاش 2 سەعات لە لایەن خانەخۆی میوانەکان بەرێ کران. جێگەی باسە بەرێز کاک عەبدوڵلا حیجاب کەسایەتی تێکۆشەر و چاودێری سیاسی لەگەڵ هەیئەتی نۆریف بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون.