ئەد رۆیس سەرۆکی کۆماریخوازی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند کە رژیمی ئێران بەبێ ساختەکاری لە جێبەجێ کردنی بەرجامیشدا، بەردەوام
ئەد رۆیس سەرۆکی کۆماریخوازی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند کە رژیمی ئێران بەبێ ساختەکاری لە جێبەجێ کردنی بەرجامیشدا، بەردەوامی بە سازکردنی چەکی ناوکەیی داوە.
ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دووهەمین ساڵیادی بەرجام پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێ هەنگاوەکانی خۆی دژ بە پشتیوانی رژیمی ئێران لە ترۆریزم، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پێشێلی رۆحی رێکەوتی بەرجام زیاتر بکات.
لە درێژدا ئەد رۆیس دەڵێ رێکەوتنی ئەتۆمی هەل بۆ کۆماری ئیسلامی دەرەخسێنێ کە بەبێ ئەوەی ساختەکاری بکات لەسەر رێ"ەی سازکردنی چەکی ناوکەیی بمێنێتەوە. بەپێی وتەی ئەد رۆیس دوو ساڵ دوای راگەیاندنی رێکەوتنی ناوکەیی لەلایەن باراک ئوباماوە، ئاخوندان هێشتا خەریکی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمین.
سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا وێرای دەربرینی نیگەرانی لە بەرنامەی مووشەکی رژیمی ئێران، ئازمایشی موشەکی بالستیکی بە هەنگاوێک پێچەوانەی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان زانی.