رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دووهەمین راپۆرتی بۆ کۆنگرەی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە کە رژیمی ئێران پێبەندی رێکەوتنی ناوکەیی بووە.
رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دووهەمین راپۆرتی بۆ کۆنگرەی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە کە رژیمی ئێران پێبەندی رێکەوتنی ناوکەیی بووە.
بە پێی راپۆرتی رۆیتەر 26ی پووشپەری 1396، رێکس تیلرسۆن لە راگەیەندراوێکی کورتدا رایگەیاند، ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی تێکرای رێکەوتنەکە فشار دەخاتە سەر رژیمی ئێران و بەهۆی کاری تێکدەرانە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئەو رژیمە لەگەڵ گەمارۆی نوێ بەرەوروو دەبێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەریەتی هەر 90 رۆژ جارێک کۆنگرە لە رێژەی پێبەندبوونی رژیمی ئێران لە بەرجام ئاگادار بکاتەوە.