هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی!

عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی!

هێندێ جار ئەم دو خاڵە (عەداڵەتی رەگەزی و بەرابەری رەگەزی) تێکەڵ ئەبن، لە کاتێکدا هەر دوو بابەتەکەدا پێویستن و لازمە هەم عەداڵەتی رەگەزی هەبێ و هەمیش بەرابەری رە

فرمێسک ئەردەڵان 

هێندێ جار ئەم دو خاڵە (عەداڵەتی رەگەزی و بەرابەری رەگەزی) تێکەڵ ئەبن، لە کاتێکدا هەر دوو بابەتەکەدا پێویستن و لازمە هەم عەداڵەتی رەگەزی هەبێ و هەمیش بەرابەری رەگەزی، وەک هەموومان دەزانین ژن و پیاو تەواوکەری یەکن، وەلێ دوو رەگەزی جیان لە زاهێر، دەرون، توانا، هێز، و هەستیان جیاوازیان هەیە و کەس ناتوانێ ئینکار و حاشای لێ کات. بە هۆی ئەم جیاوازیانە بەرابەری جنسیەتی سخت بەرێوە دەچێت و مافی ژن بە پێی سێ خاڵ خوێندنەوەی بۆ دەکرێ. لە روانگەی قانون. لە روانگەی شەرع، و عورف و کومەڵگا. دیارە لە وەڵاتانی پێشکەوتووی جیهان تا ئاستێکی باش لە هەر سێ رەهەندەکەوە خوێندنەوەی دروست بۆ بابەتە رەگەزیەکان کراوەو تا رادەیەکی باش ئەو نیگەرانیەی لە ناوچەکانی جیهان لەبارەی ئەو بابەتانەوە هەیە لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ دۆزراوەتەوە، بەڵام ناوچە دواکەوتووەکان بەتایبەت وەڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەراست ئیشارە لە قانون دا بەشێوەی کرچ و کاڵیش بێ ئیشارە بە مافی ژنان کراوە. بەڵام هەر ئەو یاسایانە لە ناو کۆمەڵگادا بەرێوە ناچێت. وەکو مافی سەرپرشتی منداڵ کە دەبێ بدرێ بە دایک بەلام بە هۆی کێشە و فشاری خانەوادەو کۆمەڵگا دایکان لەو مافەی خۆیان ئەگوزەرێن، یان کوشتنی ژنان لەسەر بابەتی شەرەف و ناموس کە لە بەپێی یاسا قەدەغە کراوە بەڵام لە کۆمەڵگای پیاو سالار و عەشیرەتی تا ئێستاش بەبێ گوێدانە قانوونەکان دژ بە ژنان و بە بیانووی شەرەف و ناموس تاوانی گەورە دەکرێ و لە راستای بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانکاریانە هیچ هەنگاوێکی قانوونی ناندرێ و یاساکان سڕ کراون.  زۆربەی کەسانێ کە پشتیوانی مافی ژنن داخوازی ماف و  سزای یەکسان دەکەن بۆ هەر دوو رەگەزەکە لە نێو یاسای ئەو دەولەتانەی کە عەداڵ‌ت و بەرابەریان تێدا رەچاو نەکراوە و مافی ژن ناپارێزن. لە بەرانبەر شەرعو دین : دینەکانیش بە شێوەی جۆراوجۆر ئیشارەیان بە ماف و ئەرکی هەر دوو رەگەزەکەی کۆمەڵگا کردووە و هاوکات ئیشارە بە سزادانی هەردوو لا دراوە. لە زۆر ئایەی قورئان سزا بۆ ژن و پیاو وەک یەکە (سورەی نور ئایەی دو )(هەر یەک لە ژن و پیاوی زیناکار سەد زەربە شەلاقی هەیە )یان (سورەی مائدە ئایەی سی و هەشت )دەستی ژن و پیاوی دز بقرتێنن. بەرانبەری لە پوڵ و ماڵ (سورەی نیسا ئایەی سی و دو ) پیاوان بەشێ لەو شتەی بەدەستی تێرین ئەیبەن و ژنانیش لەو شتە بەدەستی تێرێن بەشیان هەیە ). هەروەها لە چەندین ئایەی دیکەدا باس لە مافی ژن و پیاو دەکا. بەڵام ئەمیش وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و لە هەر تاوانێکدا ئەوەی دژی ژنان جێبەجێ دەکرێ بۆ پیاوان بەو جۆرە نیە یان سزای سووکتر بەرێوەدەچێ.

 لە بەرانبەر عورف و کۆمەڵگا: لە نێو ئەو کۆمەڵگە داخراو  پیاوسالارانەدا ئەبینین ئافرەت بە کەسێکی کەم چاو لێ ئەکرێ و بەردەوام سەرکۆنە و تەحقیر ئەوێ، خانەوادە و کۆمەڵگا جیاوازی لە نێوان رەگەزەکان دەکەن و ئەو مافانەی بۆ رەگەزی پیاو لەبەرچاو دەگیرێ و ژنان نابێ هەر بیریشی لێ بکەنەوە. واتە رەگەزی ژن نابێ پێ بکەنێ نابێ خوشەویستی هەبێ و... بەڵام بۆ پیاوان زۆر سروشتی و ئاسایی سەیر دەکرێ. 

لە کۆتاییدا پێویست و زەرووریە کە لەو وەڵاتانەی لە باری کۆمەلایەتیەوە سوونەتی و داخراون بە تایبەت ولاتانی جیهان سوەم لەگەڵ چەسپاندنی یاسا و قانوونەکان پێویستە عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی و پاراستنی بەکرێتە فەرهەنگ و رێگا نەدرێ هەر کەس بە پێی تێگەیشتنی خۆی خوێندنەوە بە شەرع و دینەکان بکات و بەسەر کۆمەڵگایدا بچەسپێنێ‌، هاوکات پێویستە لە کۆمەڵگا ئازادی فەردی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری بەدیی بێت و بە شێوەیەکی زانستی خوێندنەوە بۆ عەداڵەت و بەرابەری و مساواتی رەگەزی بکرێ، لەو کاتەدایە کە زۆرێک لە تەنگ و چەڵەمە و بەربەستە رەگەزیەکان نامێنن.


7 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی!

عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران