یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران

وەزارەتی خەزێنەداری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆیان خستە سەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران.

 وەزارەتی خەزێنەداری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆیان خستە سەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران.

رۆژی سێ شەممە 27ی پووشپەری 1396، ئاسوشیتدپرێس لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ گەمارۆی نوێی خستووەتە سەر 18 کەس و تاقم و شەبەکەی سەر بە رژێمی ئێران، ئەو گەمارۆیان لەپێوەند بە چالاکیە غەیرە ئەتۆمیەکان و بەشی پشتیوانی لە پەرەپێدانی مووشەکی بالستیک دەگرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاسوشیتدپرێس وەزارەتی خەزنەداری ئەمریکا حەوت گروپ و پێنج کەس کە هاوکاری ئەرتەش و سوپای پاسدارانی رژێمی ئێرانیان کردووە کردۆتە ئامانج.

ئەمریکا دەڵێ ئەو گەمارۆیانە گروپێکی جینایی بێ سنوور کە لە ئێران جێگیرە و سێ کەسی دیکە کە پێوەندیان بەو گروپەوە هەیە دەگرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئابڵوقەی خستووەتە سەر دوو گروپی دیکە کە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئێرانەوە هەیە.

بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە دارایی هەموو ئەو کەس و گروپانە دەستی بەسەردا دەگیرێ و شارۆمەندانی ئەمریکاییش مافی سات و سەودای تەجاریان لەگەڵیان نابێ.

لیستی ناوی ئەو کەس و گروپانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر:

محەمەد سەعید ئاجیلی (لە شیرکەتی نەرم ئەفزاری ئاجیلی)

سەید رەزا قاسمی (لە شیرکەتی رایان رشدئەفزار)

فەرشاد حاکمزادە (لە شیرکەتی رایان رشدئەفزار)

ئەمیلی لیو (شارۆمەندی چینی سەر بە شیراز ئەلکترۆنیک)

موحسین پارساجەم (لە شیرکەتی رایان رشدئەفزار)

محەمەد رەزا رەزاخواه (لە شیرکەتی نەرم ئەفزاری ئاجیلی)

رەسیت تاوان (شارۆمەندی تورکیە، سەر بە شیرکەتی کەشتی سازی مەد کندالو قشم)

شیرکەتی ئاباساینش تەک (لە چین جێگیرە)

شیرکەتی نەرم ئەفزاری ئاجیلی

شیرکەتی ئەندیشە ویسال خاوەرمیانە

رێکخراوی جیهادی خود کەفایی هێزی هەوا فەزای سوپا

رێکخراوی لێکۆڵینەوە و جیهادی خودکەفایی سوپا

تەعاونی کەشتی سازی مەد کندالو قشم

گروپی رامور (جێگیر لە تورکیە)

شیرکەتی رایان روشد ئەفزار

شیرکەتی ریبیم کورپوریشنز (جێگیر لە چین)

شیرکەتی سانۆی تەک (جێگیر لە چین)


7 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 18 بەرپرس و ناوەندی رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران