مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: لە کاتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا ئەمریکا بە بەهێزی دەوێستێ، لە بەرامبەر سەرەکی ترین رژیمی پشتیوانی تیرۆریزم دەوێستێ.
مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: لە کاتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا ئەمریکا بە بەهێزی دەوێستێ، لە بەرامبەر سەرەکی ترین رژیمی پشتیوانی تیرۆریزم دەوێستێ. سەرۆک کۆمار وریایی بە رژیمی ئێران داوە.
ئەمریکا چی دیکە هەوڵەکانی رژێمی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە پشتگوێ ناخات. رێگەم بدەن لە سەر ئەو بابەتە بە روونی بڵێم، لە کاتی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپدا ئەمریکا رێگە نادا کە رژیمی ئێران چەکی ناوکەیی کە بۆ بەکار هێنان بێ دروست بکات. ئەوە بەڵێنی نەگۆڕی ئێمە بە جیهانە.