بە پێی راپۆرتێکی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە نێت، بنکەکانی بەسیجی سوپای پاسدارانی رژیم لە پارێزگای سنە، داوایان لە ئەندامانیان کردوە کە بۆ ئەگەری شەر لەگەڵ هەرێمی کورد
بە پێی راپۆرتێکی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە نێت، بنکەکانی بەسیجی سوپای پاسدارانی رژیم لە پارێزگای سنە، داوایان لە ئەندامانیان کردوە کە بۆ ئەگەری شەر لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناونووسی بکەن.
ئازاد مستەفەوی رۆژنامەنووسی کورد لە پێ,ەندیەکدا بە ئەلعەرەبیە نێت، لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوردستانی ئێرانەوە گوتی لەم رۆژانەی دواییدا بنکەی بەسیجی پارێزگای سنە خەریکی ئەندامگیری و ناردنیان بۆ ناوچە و شەر دژ بە پێشمەرگەکانی کوردستانی عێراقە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم هەنگاوەی ناوەندەکانی رژیم کاردانەوەی هێزە خۆجێیەکانی بەسیج و سوپای رژیم لەو پارێزگایە رایانگەیاندووە کە ئامادەین دژی داعش شەر بکەین بەڵام دژ بە پێمەرگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق شەر ناکەین.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە رژیمی ئێران لە دوای راگەیاندنی ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم، کە بریار وایە رۆژی 25ی سیپتامبر بەرێوە بچێ، بە هەر جۆرێک هەوڵ دەدات کە کوردەکان لەو مافە سروشتیەیان بێ بەش کات و لەو راستایەدا لە هیچ کارێک درێغی نەکردووە.
لەگەڵ نزیکتر بوونی کاتی ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم، بەرپرسانی پلەبەرزی سیاسی و سەربازی رژیمی ئێران چەندین جار نارەزایەتی توندی خۆیان لەگەڵ بەرێوەبردنی گشتپرسی دەربریوە.
لە نوێترین دژکردەوەی بەرپرسانی رژیم دا عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی بەرزی نەتەوەیی رژیم گوتوویەتی کە ئەگەر چی ئەگەری هەیە روخساری ئەو بابەتە سەرنج راکێش بێ بەڵام لە راستیدا دەبێـتە هۆی گۆشەگیری و فشار بۆ سەر کوردەکانی عێراق و لاواز کردنی کوردستان و لە کۆتاییشدا تەواوی وەڵاتی عێراق.
پاسدار شەمخانی لە دیدار لەگەڵ کۆسرەت رەسول جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری دەفتەری سیاسی یەکێـتی کە بە سەرکردایەتی هەیئەتێکی پلەبەرز چوونە تاران، وتوویەتی کە گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێـە هۆی گۆشەگیری و فشار بۆ سەر کوردەکانی ئەو وەڵاتە.