لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا هێزەکانی رژیمی ئێران لانیکەم 6 هاوولاتیان لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کردووەو بۆ بەندیخانەی ورمێ ی راگواستوون.
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا هێزەکانی رژیمی ئێران لانیکەم 6 هاوولاتیان لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کردووەو بۆ بەندیخانەی ورمێ ی راگواستوون.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە مەهاباد نزیک بە ١٠ هاووڵاتی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو شەش دەستبەسەرکراوەی بەم شێوە راگەیاندووە:
سەلاح ئادیم، داوود ڕەسووڵنژاد، مارف قەناعەت، کەیوان، عومەر، ناسر
بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی کەسێک لەو گیراوانە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی “هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئێران” دەستبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتیانە ئێستا گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ورمێ و لەوێ ڕاگیراون.