هێزەکانی داگیرکەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و باکور دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەر گیان دەداو سێی دیکە بریند
هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و باکور دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەر گیان دەداو سێی دیکە بریندار دەبن.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی دوشەممە ٢٦ ی پووشپەڕی 1396ی هەتاوی، هێزەکانی داگیرکەرەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە سنوری ”قوتوور”تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمیر خالیدی” گیانی داوە و ٣ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە نووسیویەتی کە ئەو چوار کۆڵبەرە هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبووە و لە نێو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستڕێژیان لێکراوە.