رۆژی چوارشەممە 28ی پووشپەری 1396، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە تیرۆریزم، بۆ ساڵی 2016 رایگەیاند کە رژێمی ئێران هەروا سەرەکی ترین
رۆژی چوارشەممە 28ی پووشپەری 1396، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە تیرۆریزم، بۆ ساڵی 2016 رایگەیاند کە رژێمی ئێران هەروا سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزم بووە.
لەو راپۆرتەدا کە لە حەوت بەش پێکهاتووە چەندین جار ئیشارە بە چالاکی تیرۆریستی و تێکدەرانەی رژێمی ئێران کراوە.
لەو راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەو تاقم و گروپانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن توانای خۆیان بۆ هەرەشە بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پاراستووە، ئەو رژێمە سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ساڵی 2016 دا بوو.
هێزی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ شەریک و هاوپەیمان و بەکرێگیراوانی رژیمی ئێران بەردەوام بوون لە کاری تێکدەرانە و نانەوەی بشێوی لە عێراق، سوریە و یەمەن. رژێمی ئێران لە سەرانسەری ناوچەکە بەردەوام بوو لە ئەندامگیری بۆ تاقمە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە خۆی کە بەشداری لە شەری سوریە و عێراقدا دەکەن و پێشنیاری دانی ناسنامەی بەو کەسانە کردوە کە بەدەم بانگەوازەکەیەوە چوون.
حیزبوڵا هاورێ لەگەڵ رژێمی ئێران بەردەوام بوو لە بەشداری کردن لە شەرەکان و دەوری زۆری هەبوو لە پشتیوانی لە هەنگاوەکانی دەوڵەتی سوریە بۆ پاراستن و کونترۆڵی ناوچەکانی ژێردەستی و هەلی فێرکردن و بارهێنانی گروپەکانی نزیک لە رژێمی ئێران لە عێراق و سوریە و یەمەن.
جوێ لەوە حیزبوڵا بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی تواناکانی بۆ هێرشی تیرۆریستی لە سەرانسەری جیهان.
لەو ماوەدا ئەمریکا بە بەکارهێنانی هەندێ کەل و پەل بەردەوام بوو لە بەرنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستیانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.