رۆژی هەینی رێکەوتی 13ی نوامبری 2015 رێکخراوی ئافرەتان و رێکخراوی لاوانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەێکیان بۆ ئەندامانیان رێکخست.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رێزگرتن لە روحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەرپرسی پێوەندیی سلێمانی بە خێر هاتنی بەشداربووانی کرد و ئامانج و مەبەستەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی باس کرد . بەرێز کاک رێبواری حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان وێرای ئاماژە بە دەور و نەخشی رێکخراوی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات لەسەر پەرەدانی ئەرک و کار تەشکیلاتیەکان و بەرپرسیارەتیەکانی هەر تاکێکی ئەندام لەو رێکخراوانە قسەی کرد. لەپاشان دا هەر کام لە بەرێزان کاک ئارام سلێمانی بەرپرس و کاک جەمال عەلیپوور ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی رێکخراوی لاوانی سازمانی خەبات و بەرێز خاتوو فاتم عەبدوڵلازادە وەک نوێنەری رێکخراوی ئافرەتان لە پێوەند بە کاروباری رێکخراوەکانیان قسەیان بۆ ئەندامان کرد و ئەرک و راسپاردە نوێیەکانیان بۆ گەشە دان بە تێکۆشانی رێکخراوەیی خستە روو.
لە دوای ئەو بەشە هەر کام لە بەشداربوویان رەخنە و پێشنیار و تێبینیەکانیان خستە روو و هەر کام لە بەرپرسانی پێوەندیدار وەڵامی تێبینیەکانی ئەندامانیان دایەوە و لە کەشێکی گەرم دا کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێندرا و بریار درا هەموو ئەندامان بەوپەری بەرپرسیارەتی کار و ئەرکە رێکخراوەییەکانیان ببنە پێشەوە.