بێگومان له‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێبه‌ره خه‌باتکاره‌ی گه‌له‌که‌مان، که‌لێنێکی گه‌وره‌ی خسته نێو جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان و
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان !
کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان!
٣٠ ی پوشپه‌ڕی ٢٠ ١٧ کوردی به‌رامبه‌ر به ٢١ ی ژولای ٢٠ ١٧ی زایینی حەوت ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی مامۆستای زانا و ڕێبه‌ری تێکۆشه‌ر و که‌م وێنه‌ی کورد و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی تێده‌په‌ڕێ.
بێگومان له‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێبه‌ره خه‌باتکاره‌ی گه‌له‌که‌مان، که‌لێنێکی گه‌وره‌ی خسته نێو جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان و زیانێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ی له گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات دا. مامۆستای زانا و تێکۆشه‌رمان خاوه‌نی نزیک به ٧٠ ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وام بوو له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی دژی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌گشتی و ڕێژیمی ئاخوندی به‌تایبه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لێک له ده‌وره سه‌خت و دژوارەکانی جوڵانەوی کورد و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کرد. مامۆستا وەک ڕێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و شاعیر و ئه‌ده‌ب زانێکی به‌توانا و وه‌ک پێشه‌وایه‌کی ئاینی، به گیان و دڵ، سادقانه خه‌باتی کرد و هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی.
ئێمه هه‌ڵوه‌دایانی ڕێگه‌ی پیرۆزی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی، لە مەدرەسەی سازمانی خەبات کە قوتابخانەی ڕێبازی نیشتمان خۆشەویستی و خه‌باتکردن له پێناوی ده‌سکه‌وت و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردی سته‌م دیده و هێماو هه‌وێنی تێکۆشان بۆ ئازادی و پێشمه‌رگه و دڵسۆزی بۆ گه‌ل، له حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دواییدا درود و سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی ئه‌و ڕێبه‌ره زانا و تێکۆشه‌ره و یادی به‌رزو به‌ڕێز ڕاده‌گرین و له‌م ڕۆژه‌دا په‌یمان‌بۆ به‌رده‌وامی ڕێباز و خه‌باتی مامۆستای مه‌زن و فیدکارمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و ئەو پەیمانە به باشترین پاداش و ڕێزگرتن له یادی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی ده‌زانین و هەمیشە هزر و ئه‌ندێشه و باوه‌ڕی مامۆستا به مه‌شخه‌ڵی خه‌بات دەزانین و له‌ڕێی تێکۆشمانمان له هه‌موو سه‌رده‌مێکی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا کەڵکی لێ وەردەگرین.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
هاونیشتمانیان و ئۆگرانی خه‌بات و بیر‌و باوه‌ڕی کوردایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال!
ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادی کۆچی دوایی مامۆستای مه‌زن و زانامان ده‌که‌ینه‌وه که خه‌باتی به‌رده‌وامی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌و په‌ڕی گه‌شه‌دایه و دوژمنانی کوردیش به‌ره‌و ڕوخان و شکستی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی له ڕوبه‌ڕونه‌وه‌دایه و ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی و گوشاری زیاتری ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ به‌ره‌وڕوه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتر و سیاسه‌تی تۆقاندن و گرتن و کوشتنی خه‌ڵکی ئێران ده‌سه‌ڵاتی دژه ئینسانی خۆیان ڕاگرن و وای نیشان بده‌ن که هێزو توانایان هەیە، به‌ڵام نیشانه‌کانی لاوازی و له‌رزۆکبوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژه ئینسانیه دەردەخەن و ناکۆکی ناوخۆیی باڵه به‌ناو جیاوازه‌کانی ئاخونده‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و حاکمیەتی تووشی داماوی کردوە بە شێوەیەک کە روخانی یەکجاری ئەو دەسەڵاتە نگریسە نزیک بۆتەوە.
بە هومێدی هاتنی ئەو رۆژەی کە کۆتایی هاتنی حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی تێدا بێتە دیی و بە درودی دوبارە بۆ رۆخی مامۆستای زانا و لێهاتوی گه‌له‌که‌مان مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی.
جێگەی خۆیەتی کە ئه‌زموونی مامۆستایی کۆچکرد و هه‌روه‌ها باقی خه‌باتکاران و شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی گه‌له‌که‌مان ببێتە هەوێنی هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی زیاتر و کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له ناو هێزه‌کانی ناو گۆڕه‌پانی خه‌بات.
سڵاو له‌یادی مامۆستایی زانا و دڵسۆزمان!
به‌رز و به‌ڕێزبێت یادیخەوتەمین ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ، بۆ پێشه‌وه له پێناو وه‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی مامۆستا سه‌یدی جه‌لال حسینی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی پووشپەری 1396ی هەتاوی