ئەمڕۆ ٧ ساڵ بە سەر کۆچی ناوادەی تێکۆشەر ی کوردایەتیی و رێبەری رێکخراوی خەباتی کوردستان تێدەپەڕێ!
جەعفەر حامیدی، ٣٠ / پووشپەڕی ٢٧١٧ ی کوردی
ئەمڕۆ ٧ ساڵ بە سەر کۆچی ناوادەی تێکۆشەر ی کوردایەتیی و رێبەری رێکخراوی خەباتی کوردستان تێدەپەڕێ!
شاراوە نی یە کە لە دەستدانی بەڕێزیان کەلێنێکی گەورەی خستە خەباتی کوردایەتیی و ئازادیخوزیی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات !
سەرەتای ساڵی ١٩٧٨ بەڕێزیان هاتە شاری بۆکان و لە مزگەوتی ناوبازاڕی شار ووتەیەکی پڕ سۆز و هەستی کوردایەتی پێشکێشی سەدان کەس لە خەڵکی شار کرد! من کە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو چەپی شار بووم ، زۆر بە تێڕامانەوە ، گوێم دایە قسەکانی و هەر ئەو کات بەو ئاکامە گەیشتم کە شێخ جەلالی نەمر و کەسانی وەک بەڕێزیان کانگای بیر و هیزری کوردایەتین! و دەبێ پشتیان بگیرێ.
زۆری پێنەچوو لە گەڵ چەند رووناکبیرێکی دیکەی شاری بۆکان ( لە کاتی شەهیدبوونی ئەحمەد خانی ئەحمەدی) بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە بانە چوینە ئەو شارە! هە زاران کەس لە خەڵکی شار لە دەرەوەو ناوەوەی مزگەوتی گەورە ی شار کۆببونەوە! بە دیتنی ئێمە خەڵک بەرەوپیرمان هاتن!
مامۆستا شێخ جەلال ی نەمر لە نێو ئاپۆرای خەڵکە کە دا راوەستابوو، بە دەنگە رەساکەی بەرەو ئاپۆرای خەڵک قسەی کرد و فەرمووی: " ئەوانەش لاوانی بۆکانین و بۆ پشتیوانی ئێمە هاتوون ، ئیدی بەرەو پێشەوە گەلی تێکۆشەری بانە یی"
نەمر شێخ جەلال ; شیرین گوفتار، خۆش بەرخورد، دڵئاواڵە و تابڵێی بە توانا بوو بۆ خزمەت بە گەلەکەی!
بەڕێزیان لە نووسین ، هۆزانبێژی و فۆرمۆلەکردنی هیزری کوردایەتیی لە نێو کۆڕی رێبەرانی کوردستانی رۆژهەڵات دا دیار بوو!
من هەمیشە ئارەزوومکردووە کە مامۆستایانی ئاینی کوردستان رێباز ی کوردایەتیی و خزمەت بەگەلیی رەوانشادانی وەک ; نەمران شێخ جەلال و شێخ عیزەدین حسێنی و مامۆستایانی بەرزی وەک مامۆستا مەلارەحیمی عەباسی، مامۆستا مەلا خالیدی عەزیزی و مامۆستا مەلا خدری سارتکێی و مامۆستا خدری عومەرزادە ودەیان مامۆستای پایەبەرزی تر بگرن!
یادی مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی و هەموو مامۆستایانی رێبازی کوردایەتیی پیرۆز بێ!
سەرکەوێ خەباتی کوردایەتی رێکخراوی خەبات و هەموو هێزە کوردپەروەرەکانی تر!