بەرێوەبەری گشتی قەیرانی پارێزگای رژیم لە ورمێ ئیشارەی بە مەترسی وشک بوونی گۆلی ورمێ کرد و وتی: ئەگەر گۆلی ورمێ نەبووژێتەوە، زیاتر لە 14 ملوێن کەس گیانیان لە مە
بەرێوەبەری گشتی قەیرانی پارێزگای رژیم لە ورمێ ئیشارەی بە مەترسی وشک بوونی گۆلی ورمێ کرد و وتی: ئەگەر گۆلی ورمێ نەبووژێتەوە، زیاتر لە 14 ملوێن کەس گیانیان لە مەترسیدا دەبێ و نەخۆشی جۆراوجۆر هەرەشەیان لێ دەکات.
جەعفەری رۆژی 1ی گەلاوێژی 1396 وێرای ئەوەی هەوڵی دا دەوری رژێم لەو کارەساتەدا کەم بکاتەوە و تاوانەکە وەئەستۆی خەڵک و هۆی دیکە بخا گوتی: ووشک بوونی گۆلی ورمێ تەنیا پێوەندی بە دەوڵەتەکانەوە نیە و گۆرانی هەرێم، وشکەساڵی، زیادبوونی بەکارهێنانی ئاو و کەم کردنی رێژەی باران بارین هۆکانی دیکەی ووشک بوونی گۆلی ورمێن.
ناوبراو لە درێژدا گوتی: هەر ساڵە بەشێوەی مامناوەند دەبێ هەشت لەسەد لە بەکارهێنانی ئاوی کشتوکاڵ کەم بکەینەوە بۆ ئەوەی لە بەرنامەیەکی پێنج ساڵەدا بەکارهێنانی ئاو 40 لەسەد کەم کەینەوە.