رۆژی یەکشەممە 1ی گەلاوێژی 136 کۆشکی سپی رایگەیاند: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بریارنامەی گەمارۆکان دژ بە رژێمی ئێران، روسیە و کورەی باکوور واژۆ دەکات.
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەپێی بەرنامەیەک بریار وایە رۆژی سێ شەممە ی ئەو حەوتووە بخرێتە بەرباس و دەنگی لەسەر بدرێ. رەشنووسی گەمارۆکانی رژێمی ئێران و روسیە و کورەی باکوور دەتوانێ پێش تەحتیلاتی کونگرە لە مانگی ئوت بنێردرێ بۆ ئیمزای دۆناڵد ترامپ.
سارا هاکابی سندرز وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی گوتی دەوڵەتی ترامپ پشتیوانی لە هەنگاوی توند لەبارەی روسیە و بەتایبەتیش سەپاندنی گەمارۆکان دەکات.
سەندرز بە کاناڵی ئەی.بی.سی نیوزی وت ئێمە بە هاوکاری ئەنجومەنی نوێنەران و سەنا بۆ سەپاندنی گەمارۆی قورستر دژ بە روسیە تا کاتێک کە دۆخی ئوکراین بە شێوەی تەواو چارەسەر نەبێ، درێژە پێ دەدەین.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کوین مەک کارتی رێبەری زۆرینەی ئەنجومەنی نوێ،ەران و ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندی دەرەوەی ئەنجومەن گوتیان: کورەی باکوور، رژێمی ئێران و روسیە هەرەشە لە دراوسێکانیان دەکەن و بە دوا لاواز کردنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاوە بوون. لە درێژەی ئەو راگەیەندراوەدا هاتووە ئەو رەشنووسە بە هۆی کردەوەکانیان روسیە، رژێمی ئێران و کورەی باکوور سزا دەدات.
گەمارۆ نوێکان سزا بەسەر ئەو کەسانەدا کە بەشداری بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئێران دەکەن و هەر کەسێ سات و سەودای لەگەڵیان هەبێ دەسەپێنێ. ئەو بریارە لە پێوەند بە ترۆریزم دژ بە سوپای پاسدارانی رژێم و هەروەها گەمارۆ دەخاتەسەر بەشی چەک و چۆڵی رژێمی ئێران.