وەزارەتی دیفاعی عێراق لە بەیانییەیەکەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی میدیا و ڕاگەیاندنەکان لە بارەی وەزیری دیفاعی عێراق بڵاویان کردۆتەوە درۆ و دوور لە ڕاستین.
"عێرفان ئەلحیانی" وەزیری دیفاعی عێراق باسی لەوە کردووە کە ئەرتەشی عێراق لە ئەگەری دامەزارنی دەوڵەتی کوردستان دەستێوەردان لەو وڵاتە نوێیەدا ناکات و ئەوەیکە باس کراوە ئەرتەشی عێراق لەشکرکێشی بۆ ئەو دەوڵەتە نوێیە دەکات درۆیە.
وەزیری دیفاعی عێراق هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە ناوبراو ڕەتی دەکاتهوه هیچ لێدوانێکی دابێت لەبارەی ئەوەیکه ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕێفراندۆمی کوردستان قەبوڵ ناکات.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە، "ئەو لێدوانانەی بە ناوی منەوە لەبارەی ڕێفراندۆمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، دوورن لە راستی و ئێمە وەکوو ئەرتەش دەست ناخهینە ناو کاروباری سیاسی وڵاتەوە و به هیچ شێوهیهکی باسمان لهو بابهته نهکردووه".
ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق هەروەها هەماهەنگی نێوان ئەرتەش و پێشمەرگەی گرینگ وهسف کرد و گوتی: "هەماهەنگی نێوان ئەرتش و هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاستێکی بەرزدایە و بە خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق دەتوانین بەسەر دوژمنە هاوبەشەکانماندا سەرکەوین کە داعشە".
لەبارەی پرسی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، رژێمی ئێران حەساسیەتێکی زۆری هەیە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵدایە کە بەر بە سەرخستنی ئەو پرۆسەی هەرێمی کوردستان بگرێ.