بەرێز، جەنابی فرانسوا ئۆلاند
بەڕێز، حکومەتی فەرانسە
بە بۆنەی روداوە ترۆریستیەکانی شەوی هەینی13ی نوامبر لە شاری پاریس و کۆژرانی 127 کەسی بێتاوان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە،بە ناوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە ئێوە و خەڵکی فەرانسە بە تێکڕ او کەس و کاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دڕندانە و ترۆریستیە پێشکەش دەکەین.
دڵنیام کە ترۆریستان ناتوانن بە کردەوەی دڕندانەیان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بە ئامانجە رەش و چەپەڵەکانیان بگەن.
بە توندی ئەو کردەوە ترۆریستیە مەحکووم دەکەین و پێم وایە،جینایەتی نۆێی ترۆریستانی داعش لە پاریس ئەو پەیامەی بۆ هەموومان پێ بوو کە پێویستە کۆمەڵگای جیهانی زیاتر روبەروی ترۆر بە گشتی و رێکخراوی ترۆریستی داعش بە تایبەتی ببێتەوە.
لە گەڵ سەرەخۆشی و هاوخەمی دوبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
14ی نوامبری 2015