رۆژی سێ شەممە 3ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی پێشنیارێکی دوو حیزبی بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ ژ بە رژێمی ئێران و جێگیرکرانی نێونی سوپای پاسداران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
رۆژی سێ شەممە 3ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی پێشنیارێکی دوو حیزبی بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ ژ بە رژێمی ئێران و جێگیرکرانی نێونی سوپای پاسداران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 419 دەنگی ئەرێ لە بەرامبەردا 3 دەنگی نا پەسەند کرا.
ئەو پەسەندکراوە دەبێ بچێتە سەنای ئەمریکا و دوای پەسەندکران لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە واژۆ بکرێ.
ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەنجومەن وتی: پێشنیاری گەمارۆکان دژ بە کەسانێکە کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن و گەمارۆکان لەبەر پشتیوانی رژیمی ئێران لە تیرۆریزم و بەرنامەی مووشەکی بالستیک پەرەدەستێنێ.
ئەلیوت ئەنگل سەرۆکی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران: زۆر جار وتوومە کە دەبێ رژێمی ئێران لەسەر تیرۆریزم، بەرنامەی مووشەکی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ژێر فشارەکاندا راگرین و ئەو پێشنیارە دروست ئەو کارە دەکات.
بێرد شێرمەن نوێنەری دیموکرات لە ئەنجومەن: ئەو پێشنیارە، گەمارۆی تیرۆریزم دەخاتە سەر سوپای پاسداران کە لە پێشدا هێزی قودس دەگرێتەوە.
ماڵپەری فەرمی کۆمیتەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نووسی: گەمارۆکان، بەهۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج.
لە پەسەند کراوەدا هاتووە: سوپای پاسداران نەک تەنیا هێزی قودس بەرپرسی جێبەجێ کردنی بەرنامەی نێونەتەوەیی چالاکی تێکدەرانەی رژێمی ئێران، پشتیوانی لە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و بەرنامەی مووشەکی بالستیکە.
ئەو پەسەندکراوە دیاری کردووە کە 90 رۆژ دوای جێبەجێ کردنی ئەو قانوونە، سەرۆک کۆماری دەبێ ئەو ئابڵوقانەی دەستنیشان کراون دژ بە سوپای پاسداران و کەسانی دەرەوە کە لە بەرپرسان، مۆرە یان وابەستە بە سوپای پاسدارانن بسەپێنێ.
پەسەندکراو نوێ بۆ گەمارۆ دانی رژێمی ئێران و دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی، سەرۆکەوتنێکی گەورە بۆ ئوپزسیۆنی ئێرانە کە لە ساڵانێک لەوە پێش هەوڵی داوە کە ئورگانی سەرەکی تیرۆریزم و دواکەوتوویی و سەرکوتی فاشیزمی مەزهەبی حاکن لە ئێران بخرێتە ژێر ئابڵوقە و لەو لیستەدا جێگە بگرێ.