دوانیوەرۆی سێ شەممە 3ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا گوتی: حیزبوڵا بە پشتیوانی رژێمی ئێران هەرەشەیە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست. لە درێەدا وتی:
حیزبوڵا لە ئێستادا بە پشتیوانی رژێمی ئێران لە سوریە چالاکی هەیە و لەوی جینایەت دەخولقێنێ.
دۆناڵد ترامپ زۆر جار هێڵی سووری بەزاند. ئەوەی ئەسەد دژ بە وەڵاتی خۆی و مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە "دزێوە". من بە بێ سزا ئەسەد وێڵ ناکەم. ئەو جۆرەی ئوباما کردی. بەشدار ئەسەد دژ بە خەڵکی خۆی چەکی شیمیایی بەکار هێنا و ئەوە کارێکی دزێوە و دوبارەی دەکەمەوە ئەو لەوەی کردوویەتی هەروا دەربازی نابێ. ناوبراو لەبارەی بابەتی ئابڵوقەدانی حیزبوڵای لوبنان گوتی سبەی دوای راوێژ لەگەڵ تیمی کارەکانم وەلام دەدەمەوە.