رۆژی چوارشەممە 4ی گەلاوێژی 1396، سارا سەندرز وتەبێژی کوشکی سپی ئەمریکا دەڵێ: سەرۆک کۆمار و دەوڵەت بەتوندى پشتیوانی لە گەمارۆکانی سەر رژێمی ئێران و روسیە و کورەی باکوور دەکات.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە سەرۆک کۆمار لەو 24 سەعاتەی کاتی هەیە بۆ خوێندنەوەی ئەو بریارنامەیە. بریاری داوە ئیمزای بکات؟ وتی: دەتوانم بڵێم کە کۆشکی سپی و سەرۆک کۆماری و تێکرای دەوڵەت، هەر وەک زۆر جار وتوومانە پشتیوانی لە گەمارۆکان دژ بە روسیە، رژێمی ئێران و کورەی باکوور دەکات.
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە 3ی گەلاوێژ بە زۆرینەی دەنگ بریارنامەیەکی بۆ گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئێران و روسیە و کورەی باکوور پەسەند کرد.