بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وەڵات، ئەندامانی و هەوادارانی سازمانی خەبات لە ناوچەی مەهاباد بەشێوەیەکی بەربڵاو کار و چالاکیان بەرێوەبردووە، لەم زنجیرە چالاکیەد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وەڵات، ئەندامانی و هەوادارانی سازمانی خەبات لە ناوچەی مەهاباد بەشێوەیەکی بەربڵاو کار و چالاکیان بەرێوەبردووە، لەم زنجیرە چالاکیەدا تەشکیلاتی ناوخۆی سازمان لە چەند گەرەکێک شار و چەند گوندێکی مەهابادیان بە دروشم و شیعارە سازمانیەکان رازاندۆتەوە.
ئەم شوێنانەی کار و چالاکیەکانیان تێدا بەرێوەچووە بریتیتن لە:
سەیدائاوا، زانستگای مەهاباد و دەورووبەری ئاپارتمانەکانی فەجری خواروو، گوندی قازیاوا، ئوتمیش، کوکتەپە و گۆرستانی کوکتەپە، عەوڵاوا، خاتون باغ، بوزە، حاجی عەلی کەندی.
وێڕای دەست خۆشی و ماندوونەبوون لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و تێکۆشەری سازمانی خەبات، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان لە کار و ئەرکی شۆرشگێرانەیان بۆ دەخوازین.