وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەلدانی موشەکی ماهوارەی رژیم بە بیانوی ئەوەی کە لە خولگەی (مەداری) زەوی جێ بگرێ، بە هەنگاوێکی هاندەرانە لەقەلەم داو رایگەیاند کە هەل
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەلدانی موشەکی ماهوارەی رژیم بە بیانوی ئەوەی کە لە خولگەی (مەداری) زەوی جێ بگرێ، بە هەنگاوێکی هاندەرانە لەقەلەم داو رایگەیاند کە هەلدانی ئەو موشەکە دژی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەکان و روحی بەرجامە.
خاتوو هیلر ناورت وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە دانیشتنیکی خەبەری دا وتی هەلدانی ئەو موشەکە لەلایەن رژیمەوە بە تەواوکەری دروستکردنی موشەکی بالستیک دەزانین و بە پێشێلکاری روحی بەرجامیش بووە.
شایانی باسە راگەیەنەکانی سەربە رژیم رۆژی پێنج شەممە 5ی گەلاوێژی 96 بلاویان کردەوە کە هەلدانی موشەکی ماهوارەهەڵگری سیمرغ سەرکەوتوو بووە.