کوشتنی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان
لاوێکی کاسبکاری کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کانی رژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه له‌سنووری قه‌سریشیرین گیانی له‌ده‌ست دا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا لاوێکی ٢١ ساڵه‌ی کورد به‌ناوی سه‌عید جه‌ماڵی، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ئینتزامییه‌کانەوە گیانی له‌ده‌ست دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌م لاوه‌سه‌رقاڵی کاری کۆڵبه‌ری له‌ناوچه‌سنورییه‌کان بووه‌و مه‌ئموره‌کانی هه‌نگی مه‌رزی به‌بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک ته‌قه‌یان لێکردووه‌و گیانیان لێ ئه‌ستاندووه. جێگەی باسە کە،سه‌عید جه‌ماڵی ئه‌مساڵ کۆتایی به‌ده‌ورانی سه‌ربازییه‌که‌ی هێنابوو و به‌٥٠ هه‌زار تمه‌ن دەسمایه‌وه‌له‌سنووره‌کانی قه‌سریشیرین سه‌رقاڵی دابین کردنی بژیوی ژیانی بووه.
بەرێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی ئیلام، جوانرۆ، سنە و کامیاران لە لایەن خەڵکی نارازی ئەو شارانەوە بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 24ی خەزەڵوەری 1394، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی بەرقی کامیاران لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستی دواکەوتوویان و خراب بوونی بارودۆخی کارییان لە بەرانبەر ئەو ئیدارەیە لە شەقامی ئازادی کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی مۆرواریدی جوانرۆ لە نارەزایەتی بە پێنەدانی سێ مانگ حەقدەستی دواکەوتوویان لە شوێنی دەفتەری ئەو شیرکەتە لە شەقامی سەعدی کۆبوونەوە و نارەزایەتییان پێشان دا. هەر لە رۆژی یەکشەممە 24ی خەزەڵوەر، کرێکارانی شارەداری ئیلام کە ماوەی 4 مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە لە بەرانبەر شارەداری ناوەندی ئیلام دەستیان دایە نارەزایەتی دەربرین و خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون. جێگەی باسە کە لە شاری سنە کۆمەڵێک لە رانەندەکانی ئۆتوبووسرانی ناوشار لە نارەزایەتی بە پێنەدانی چەندین مانگ حەقی بیمەیان لە شوێنی ئۆتوبووسرانی شاری سنە کۆبوونەوە.
ڕه‌وتی ده‌رمانی کچه قوتابیانی شیناوێ په‌ک ده‌خرێت
باوکی کچه قوتابییه‌کی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی شیناوی سه‌ر به شاری پیرانشار له په‌ک که‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌رمانی کچه قوتابیانی شیناوێ هه‌واڵی دا و نیگه‌رانی خۆی له‌مباره‌وه ده‌ربڕی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،سه‌یید محه‌مه‌د شادکام، باوکی سیما شادکام، کچه قوتابییه‌کی سووتاوی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه له خوێندنگه‌ی شیناوێ که له 15ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 91 ڕووی دا، له‌باره‌ی دوایین بارودۆخی پڕۆسه‌ی ده‌رمانی کچه قوتابیانی شیناوێ ڕاگه‌یاند: تا ئێستا به‌پێی زه‌مه‌نبه‌ندییه دیاری کراوه‌کان، ڕه‌وتی ده‌رمانی کچه قوتابیانی شیناوێ به شێوه‌یه‌کی باش به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چوو و ئێمه سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین که هاوکارمان بوون له‌م پڕۆسه‌یه‌دا. وتیشی که ماوه‌یه‌که ڕه‌وتی ده‌رمانی کچه‌کان په‌کی که‌وتووه و ئیش و کاره پێویسته‌کان جێبه‌جێ ناکرێت و پێده‌چێت هۆکاره‌که‌شی کێشه‌ی دارایی بێت و نیگه‌رانی خۆی له‌مباره‌وه ده‌ربڕی.
لە شاری نێسێبین پۆلیسی تورک ژنێکی کوردی کوشت
لە شاری "نێسیبین"ی باکووری کوردستان، پۆلیسی تورکیە ژن و منداڵێکی کوردی دایە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئەنجامدا ئەو ژن و منداڵە کوردە گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دوای ئەوەیکە لە شاری نێسێبین لە باکووری کوردستان، حکوومەتی تورکیە هاتوچۆی هاووڵاتییانی قەدەغە کرد، خەڵکی نێسێبین دژکردەوەیان دژی ئەو بڕیارە نیشان دا و ڕژانە سەر شەقامەکان. لەو پێوەندییەدا پۆلیس و هێزی تایبەتی حکوومەتی تورک، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خەڵک کرد و لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵ بە ناوی "سەلامەت یەشلمەن" گیانی لە دەست دا و کچەکەی بە ناوی "س. یەشلمەن" تەمەن ١٤ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی "ف، یەشلمەن تەمەن ١٠ ساڵ بریندار کران. بڕیاری دۆخی نائاسایی لە نێسێبین ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لەو شارە ڕاگەیەندرا و ڕۆژی ٢٣ی ئەو مانگە پۆلیسی تورکیە تەقەیان لە خەڵک کرد و لە ئەنجامەدا فەیسەل جاکار تەمەن ٥٠ ساڵ و منداڵە تەمەن ٧ ساڵەکەی بریندار بوون.
کوژرانی پاسدارێکی رژێمی ئاخوندی لە سووریە
پاسدارێکی رژێمی ئاخوندی کە بە مەبەستی پاراستنی بەشارئەسەد رۆیشتووەتە سووریە کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەرییە حکوومەتیەکانی رژێمی ئاخوندی رۆژی یەکشەممە 24ی خەزەڵوەری 1394، رایانگەیاند کە، پاسدارێکی رژێمی ئاخوندی و دوو ئەندامی حیزبی شەیتان لە سووریەدا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، پاسدارێکی رژێمی ئاخوندی بە ناوی ئیمان خەزایینژاد خەڵکی جەهرۆم کە بۆ شەڕکردن لەگەڵ خەڵکی سووریە و بە مەبەستی پاراستنی رژێمی بەشارئەسەد رەوانەی ئەو وڵاتە کرابوو کوژراوە. جێگەی باسە کە ئەمە چوارەمین پاسداری خەڵکی جەهرۆمە کە لە سووریەدا دەکوژرێن.
فشاری ئیتلاعات بۆ سەر شارۆمەندانی بەهایی و دەستبەسەر کردنیان
لە درێژەی رەوتی فشار خستنە سەر شارۆمەندانی بەهایی لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە چەندین کەسیان لێ دەستبەسەر کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی یەکشەممە 24ی خەزەڵوەری 1394، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەندین شارۆمەندی بەهایی لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و مەشهەد و لانیکەم 16 کەسیان دەستبەسەر کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعات هەر لە رۆژی یەکشەممەدا رۆیشتوونەتە شوێنی کاسبی دوو شارۆمەندی بەهایی بە ناوەکانی زەهرا گۆلابیان و زکرۆڵا بابایی لە قائمشاری سەر بە پارێزگای مازەندەران و شوێنی کارەکانیان داخستووە
پلاندانەری هێرشەکانی فەرانسە ئاشکرا بوو
پلاندانەری هێرشەکانی فەرەنسە ئاشکرا دەبێت کە کەسێکی بەڕەگەز عەرەبە و رەگەزنامەی بەلژیکی هەیە، هاوکات لەدوای هێرشە خوێناوییەکەی پاریس، تائێستا فەڕەنسە لە باری نائاساییە و شەوی رابردوو 168 هەڵکوتانە سەر ماڵی گومان‌لێکراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە و تیایدا 23 کەسیان دەستگیرکردووە لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی ژمارەیەک پارچە چەک.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسە، رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە 19 پارێزگا 168 هەڵکوتانە سەر ماڵی گومان‌لێکراوان ئەنجام دران و تیایدا 23 گومانلێکرا دەستگیر کران". تەئکیدیشیکردەوە، کە 104 کەسی تر خراونەتە ژێر مانەوەی بەزۆر، وتیشی :" لەو هەڵکوتان و پشکنینانەدا، ژمارەیەک چەک دەستیان بەسەردا گیراوە هاوکات داواکاری گشتی فەڕەنسا، ئاشکرایکرد، کە ئاماری کۆتایی و فەرمی هێرشەکانی شەوی هەینی لەسەر شەمەی رابردوو بۆ سەر پاریس، کوژرانی 129 کەس و برینداربوونی 352 کەسی لێکەوتەوە، کە باری تەندروستی 99 لە بریندارەکان خراپە.