روژی پێنج شەممه 5ی گه لاویژی 96 پاسدار موحسین رزایی که لە بەر ساڵیادی (فروغ جاویدان) بۆ بە حیساب ((جیهادیە کۆنەکارەکان) قسەی دەکرد
روژی پێنج شەممه 5ی گه لاویژی 96 پاسدار موحسین رزایی که لە بەر ساڵیادی (فروغ جاویدان) بۆ بە حیساب ((جیهادیە کۆنەکارەکان) قسەی دەکرد ترسی خۆی لە روخانی رژیم نەشارەوەو وتی: گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا خراپترین جۆری گەمارۆکانە، وەرزی سێهەم بۆ روخانی نیزامە.
پاسدار رەزایی، دوایی ئشارەی بە ئابڵوقە نوێکانی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئێران کرد و وتی : ئابڵوقە نوێکانی ئەمریکا دژ بە (رژیم ئاخوندی) یەکێک له خراپترین جۆری گەمارۆکانە و وەرزی سیهەمی ئەوانە، ئیستراتیژی روخانی جمهوری ئیسلامیه. کۆنگره بەرەو تەحتیلات دەچوو، بەڵام زۆر زوو سنا و کۆنگره ئەم ئابڵوقانەیان پەسەند کرد، بە دڵنیاییەوە جمهوری ئیسلامی وەڵامی ئەم گوستاخیە دەداتەوە. ئەم گەمارۆیانە نیشانەی بێ متمانەیی پەیمانەکانی ئامریکایە. دەوڵەتی پێشوو رێکەوتنگەلێکی کرد و دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بێ متمانەیی خۆی به تەواوی دونیا نیشان دا.
له ئوپەراسیۆنی مێرساد (فروغ جاویدان) و کوتایی هاتنی شەر وبابەتی گەمارۆکان لەوە تێدەگەین که دەبێ دوژمن له گەمارۆ ئابووریەکان نائومێد بکەین.
ناوبراو که هەوڵی ئەدا به هێزە داروخاوەکانی نیزام هێز بدات به زمانی تایبەتی خۆیان وتی: ئەمرۆ ئەمریکاییەکان لە باری نیزامیەوە له ئیران ده ستیان به هیچێک ناگات، بەڵام لە باری ئابوری دا گوستاخی دەکەن .... ئێمه دەبێ له شەری داسەپاو دەرس وەرگرین و بە خۆراگری رازی نەبین بەڵکوو دەبێ نائومێدیان بکەین که دەست لە ئابڵوقەکان هەڵگرن، کەل و پەلەکانمان دەبێ له سنوورە ئابووریەکان تێپەرێ و هێز و دەسەڵاتی خۆمان له بابەتی ئابوریەوە بچەسپێنین.
ئامریکاییەکان هەروا بۆ گەمارۆدان روویان هێناوە، ئێستا ئێمە دەبێ لە شەری ئابوریدا ئەمریکا نا ئومێد بکەین.