رۆژی هەینی ٦ی گەلاوێژی ۹٦ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاند کە شەش شیرکەتی موشەکی رژیمی ئێرانیان بە هۆی تاقی کردنەوەی موشەکی ماهوارەبەری سیمرغەوە بایکۆت کر
رۆژی هەینی ٦ی گەلاوێژی ۹٦ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاند کە شەش شیرکەتی موشەکی رژیمی ئێرانیان بە هۆی تاقی کردنەوەی موشەکی ماهوارەبەری سیمرغەوە بایکۆت کردووە.
ئەمریکا دەڵێت: ئەو شەش شیرکەتە لە ژێر مەجموعەکانی گروپی سەنعەتی هیممەتن، کە یەکێک لە دامەزراوە سەرەکیەکانی موشەکی بالستیکی ڕژیمە. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێ: هەڵدانی موشەکی ماهوارەبەری سیمرغ هەنگاوێکی هاندەرانە بووە، لەبەر ئەوەی کە موشەکە ماهوارەبەرەکان لەو تێکنۆلۆژیایانە کەڵک وەردەگرن کە هاوشێوەی موشەکی بالستیکی قارە پێوە.