رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە هەمیشە زانستی بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە و یەکێک لەو سەرنگەرانەی رژیم ترسی زۆری لێی هەبووە،
فرمێسک ئەردەلان رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە هەمیشە زانستی بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە و یەکێک لەو سەرنگەرانەی رژیم ترسی زۆری لێی هەبووە، زانستگاکان بووە. رژیم یەکەم جار ساڵی 1358 بە ناوی ئینقلابی فەرهەنگی پەلاماری زانستگاکانی ئێرانی داو بۆ ماوەیەک دایخستن، لە دوای ئەوەش هەر جارەو بە بیانوویەک زانستگاکانی کردۆتە ئامانج. لە نوێ ترین هەنگاودا کە بە ئینقلابی فەرهەنگی دووهەم نادوێر کراوە، لە مانگی رەزبەری داهاتووەوە بە ئیسلامی کردنی دەرسەکان (بەتایبەت زانستە مرۆییەکان) دەس پێ دەکات. ئاخوند میسباحی یەزدی پێشنیاری دا زانستگاکان به ئیسلامی بکرێن، و ئەنجومەنی بەرزی ئینقلابی فەرهەنگی پروگرامێکی لە ژێر ناوی "خوێندنی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیمام خومەینی" کە مسباحی یەزدی خۆی سەرۆکایەتی دەکات، زانستگاکان لە علومی ئینسانی بێ بەش ئەکرێ و لە سەر سێ خال جێبەجێی دەکەن کە بریتین لە (ماموستای زانکۆ ،کتێب و دەقەکانی خوێندن، خوێندکار).
لە کاتێکدا رژێم هەنگاوێکی وا دژە زانستیانە هەڵدەگرێ کە سێ سەد ملیارد تمەن کورتی بودجەیان هەبووە، کە خەرجی و مەسرەفێکی ئاوا لەم پرژە نازانستیەیان دەکەن و ئەنجومەنی بەرزی بەناو ئینقلابی فەرهەنگی چەندین پلانی دیکەی هەیە لەو بارەوە کە یەک بە یەک ئیشارەیان پێ دەکەین.
یەکەم: یەکەم رشتەیەک بە ئیسلامی کراوە خوێندنەوەی ژنانە و لە درسی "نەزریەهای فیمینستی" گوریانە بە "نەقدی نەزریە های فیمینیستی".
دووهەم: پەسەند کردنی گەلالەی جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە زانستگاکان و هەموو ناوەندە زانستیە بەرزەکانی وەڵات و بە ئیسلامی کردنیان.
سێهەم: دروست کردنی ئەنجومەنێک بە مەبەستی بە ئیسلامی کردنی ناوەندەکانی خوێندن.
چوارەم: یاسایی کردنی چالاکی فەرهەنگی و سیاسی زانکۆیەکان بۆ ئەوە زانستگا بێتە شۆێنی ئیسلامی و سالم (بە رای سیستەمی ویلایەتی فەقیه )
پێنجەم: زیاترکردنی ئاگاداری زانکۆیەکان بۆ ئەوە بتوانن بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان بۆ بەرێوەبردنی ئامانجی ئیسلامی تاوتوێ بکەن.
ششەم :بینا و باڵەخانەی زانستگاکان لە مێعماری ئیسلامی کەڵک وەرگرن.
ئەم کار و چالاکیانە بۆ ئەویە گەنجەکان بێرنە سەر بیری خۆیان و بە زۆر ئیسلامیان بکەن کە لە لای ئەوان ئیسلام لە جۆری وەلایەت فەقیهە و ولایت فقیە جێنشینی خوا لەسەر عەرزە. باش ئەزانین ئێران بە گشتی ولاتێکی ئیسلامی لە ناوچەیەکی ئیسلامی هەڵکەوتووە. بەڵام جەماوەری ئەو وڵاتە حەزیان لەوە نیە دین بە زۆر بسەپێ بەسەریاندا و تا ئێستاش زۆربەی هەنگاوەکانی رژیم لە راستای بە ئیسلامی کردنی زانستگاکان و بە زۆر سەپاندنی شکستی هێناوە. بۆ ئەو هەنگاوە نوێیەشیان وەک لە ئێستاوە دیارە بەشێکی زۆر لە ئوستادانی بوێری زانستگاکان لێی هاتوونە دەنگ و نارەزایەتیان لەم پیلانانەی رژیم دەربریوە.
لە ئاستی پێکهاتەو ناوەند و رێکخراوە خوێندکاریەکانیش دا دەنگی نارەزایەتی دەبیسترێ و رۆژ لە دوای رۆژ بەرنگاربوونەوەو نارەزایەتی دژ بە سیاسەتی بە ئیسلامی کردنی زانکۆکان زیاتر دەبێ و خوێندکارانی بوێر ئەو جاریش باشتر لە رابردوو دژایەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتە دژە زانستیەکانی رژیم دەردبرن.
بەو هیوایەی بە هەوڵی ئوستادان و خوێندکاران و جەماوەری ئازادیخواز بەربەو هەنگاوە نازانسیتەی ئاخوندان بگیردرێ و لەم بارەشدا شکست و پاشەکشەیەکی دیکە بە رژیمی ئاخوندی بدەن.