نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: رژیمی ئێران بەڵێنەکانی پێشێل دەکات و ئێمە ناتوانین متمانەی پێ بکەین.
نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: رژیمی ئێران بەڵێنەکانی پێشێل دەکات و ئێمە ناتوانین متمانەی پێ بکەین.
ئەم وتانە لە دوای هەڵدانی موشەکی هەڵگری ماهوارە بۆ بۆشایی ئاسمان و ئابلۆقەی شەش دامەزراوەی سەربە پرۆگرامی موشەکی رژێمی ئێران وترا.
نیکی هێلی وتی: لەکاتی دەولەتی ئێستا دا، ئەمریکا رێگە بە رژێمی ئێران نادات بەو کردەوانەی کە قازانج و بەرژەوەندەیەکانی ئێمە و هاوپەیمانەکانمان دەخاتە مەترسیەوە هەروا وێڵ بکات. هەتا کاتێ رژێمی ئێران کردەوەی هاندەرانەی رانەگرێ بە تەواوی کار بە بریارنامەی رێکخراوی نەتەوەکان دەکەین و بەردەوام دەبین لە جێبەجێ کردنی سزاکان.
واشینتۆن پۆست کە ئەم قسانەی بڵاو کردوەتەوە نوسویەتی: لە تۆمەتێکی دیکەدا لە دژی رژیمی تاران ئێستیون منوچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا وتی هێرشی موشەکی دژی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، واتە عەربستانی سەعودی لە رۆژانی کۆتایی حەوتوو لەلایەن تاقمە چەکدارەکانی حوسی لە یەمەن بە پشتیوانی رژیمی ئێران ئەنجام دراوە.
وەڵاتی ئەمریکا دەمێکەیە رژیمی تاران بە ناردنی چەکو چۆڵ بۆ حوسیەکان تۆمەتبار ئەکات. حوسیەکان بەشێ لە یەمەنیان لە کونترول دایە و هاوپەیمانی عەربی بە رێبەری عربستان لە دژیان شەر ئەکات.