پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژێمی ئێران بەردەوامە لە دنەدان لە ناوچەکەدا

رژێمی ئێران بەردەوامە لە دنەدان لە ناوچەکەدا
دەنگی خەباتی کوردستان

 رژێمی ئێران بەردەوامە لە دنەدان و بزۆزی لە کەنداوی فارس دا.

راپورت له فاکس نیوز:

بۆ یەکم جار لە دوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ ناوێکی فرۆکەهەڵگری ئەمریکا بە هۆی ئەوەی بەلەمێکی گەشتی رژێمی ئێران لە کەنداوی فارس لە ناوە ئەمریکاییەکە نزیک دەبوویەوەو بە 150 یاردی ناوەکە گەیشتوبوو تەقەی ئاگادار کردنەوەی لێ کرا. ئەو کردەوە ئەگەری پێکدادانی هەبوو. ئەو بەلەمە سەر بە سوپای پاسداران بووە کە گوێی ئاگاداریە بەردەوامەکانی ناوی یو. ئێس. ئێس ساندرپل نەدابوو.

هەروەها ناوە ئەمریکاییەکە نوورئەفکەنی وریاکردنەوەی تەقاندوە و  نیشانەکانی مەترسی  بۆ بەلەمەکەی رژیمی ئێران لێ درابوو. پێنج جار شەیپووری ناوەکە بۆ  ئاگادار کردنەوەی قایەقەکە لێدرا.

ئەم رووداوه کاتێک رووی دا  که ناوگانێک له کەشتیەکانی ئەمریکا و گاردەکانی سەرقاڵی کاری بارهێنان له باکوور کەنداوی فارس.

له کونگره بەرپرسی کۆمیته هێزە چەکدارەکان، هەر زوو کاردانەوەی بۆ ئەو هەواڵە نیشان دا.

مەک تورنبێری بەرپرسی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سنا: ئێمه له سەرانسەری جیهان لەگەڵ دەستدرێژیگەلی زۆردا بەرەو رووین. بەم دواییانەش ئێمە لەگەڵ چالاکی گەلێکی هێرشبەرانەدا لەلایەن چینیەکان و دواییش روسەکان و ئێستاش ئەوەمان لە رژێمی ئێران بینی.

سالی رابردوو فاکس نیوز چووە سەر ناوی یو.ئێس.ئێ. نیوئەورلئان لە تەنگەی هورموز و لەگەڵ ژنراڵ جوزێف وتل فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دیداری کرد بۆ ئەوەی بەلەمە توندرەوەکانی رژێمی ئێران لە نزیکەوە ببینێ‌. چەند مانگ دوای ئەوە رژیمی ئێران 10 مەلەوانی ئەمریکایی دەست بەسەر کرد.

هەواڵنێر: ناتان هەوێت ئێران له بەر دەستگیر کردنی مەلەوانەکانتان لێ پێچینەوە لە رژێمی ئێران بکەن؟

ژنرال وتل : پێم وایە پێویستە لێ پێچینەوەی لەگەڵ دا بکرێ.

 

دوای ساڵی  2015 نزیکی 60 بەرەوروو بوونەوە لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و رژیمی ئێران له کەنداوی فارس دا رووی داوە. ئەوە یەکێکە لەو هۆیانەی کە کۆنگرەی ئەمریکا گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئێران دەسەپێنێ.


7 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژێمی ئێران بەردەوامە لە دنەدان لە ناوچەکەدا

رژێمی ئێران بەردەوامە لە دنەدان لە ناوچەکەدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران