هەواڵدەری سوپای پاسداران ناسراو بە فارس راپۆرتی بڵاوکردووەتەوە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوبارە بە بیانووی چالاکی موشەکی گەمارۆیان دژ بە ئێران سەپاندوە.
هەواڵدەری سوپای پاسداران ناسراو بە فارس راپۆرتی بڵاوکردووەتەوە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوبارە بە بیانووی چالاکی موشەکی گەمارۆیان دژ بە ئێران سەپاندوە.
نێوی شیرکەتە چالاکەکان لە پرۆگرامی موشەکی رژێمدا بریتین لە: شرکەتی کەریمی ،شرکەتی رەستگار، شرکەتی چراغی، شرکەتی رامینی، شرکەتی کەلهۆر، شرکەتی ئەمیرالموئمنین.
بە پێی ئەم سەرچاوە، رێگری لە دامەزراوە داراییە خارجیەکانیش دەگیری کە هەولیان بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆری ماڵی بۆ ئەو ناوەندانە داوە، یا کەسانێ کە مەواد و یارمەتی بۆ ئەم ناوەندانە دابین بکەن دەکرێنە ئامانجی ئابڵوقەکان، و ئەگەری هەیە ئەوان بە دەستراگەیشتنیان بە سیستمی مالی ئامریکا بپچرێ یان سەرمایە و دارایەکانیان لە سنوری ئامریکا سنووردار بکرێ.