بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی بانە کوژران و بریندار بوونی 3 کۆڵبەری لێکەوتەوە.
بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی بانە کوژران و بریندار بوونی 3 کۆڵبەری لێکەوتەوە.
بە پێی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، لە ناوچەی دۆڵەبی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی ئیبراهیم مەحمودی کوڕی رەحمان و خەڵکی دێی تاژان گیانی لەدەست داوە و دو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناونیشانیان رانەگەیەندراوە.