پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەزەڵوەری 1394
سازمانی خەبات

بارودۆخی زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ نالەبارە

محەممەد عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ‌، تەندروستیی باش نیە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەممەد عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ‌، کە لە کاتی دەستبەسەرکراندا لاقی چەپی شکابوو، سەرەڕای ئەوەیکە لە بڕبڕەی پشتی‏دا تووشی کێشە بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئیزنی مەرەخەسی بۆ چارەسەری نەخۆشینەکەی نادەن. محەممەد عەبدوڵڵاهی زستانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی، لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لاقی شکاوە و دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵ لە بارودۆخی ناڵەباری جەستەیی ناوبراو، تا ئێستا چارەسەریی پزیشکی بۆ نەکراوە. ناوبراو ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە بە تۆمەتی "شەڕ لەگەڵ خودا" و " پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا و هەنووکە ماوەی ٥ ساڵە لە زینداندایە.


لێبۆردن لە مێرمنداڵێکی مەحکووم بە ئێعدام لە کرماشان

مێرمنداڵێکی مەحکووم بە ئێعدام بە لێبۆردنی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە رزگاری بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مێرمنداڵێکی کرماشانی کە لە شەڕێکی بە کۆمەڵ کەسێکی کوشتبوو و سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپابوو، دوای 2 ساڵ مانەوە لە کانوونی ئیسڵاح و بارهێنان، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە عەفوو کرا و گەرایەوە باوەشی گەرمی بنەماڵەکەی. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەژدەر ئەسەد بەگی بەرێوەبەری زیندانەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند کە کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکان لە وەرگرتنی ئەم رەزایەتەدا هاوکارییان کرد کە سوپاسیان دەکەم.


قامیشه‌‌‌ڵانه‌‌‌کانی زرێبار له‌‌‌ ئاگردا سووتا 

به‌‌‌ هۆکارێکی ناڕوون و نادیار قامیشه‌‌‌ڵانه‌‌‌کانی به‌‌‌شی باشووری ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی زرێبار له‌‌‌ ئاگردا سووتا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌ ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی شه‌‌‌وی ڕابردوو (دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ 25ی خەزەڵوەری 1394،به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ قامیشڵه‌‌‌کانی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی زرێبار له‌‌‌ ئاگردا سووتا و بووه‌‌‌ خوڵه‌‌‌مێش. به‌‌‌رپرسی ژینگه‌‌‌پارێزی مه‌‌‌ریوان ڕایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ هۆکاری ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌ هیچ زانیارییه‌‌‌کمان نییه‌‌‌ و ناتوانین ڕێژه‌‌‌ی خه‌‌‌ساره‌‌‌کان به‌‌‌راورد بکه‌‌‌ین، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ زووترین کاتدا هۆکاره‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ڕووداوه‌‌‌ تاوتوێ ده‌‌‌کرێت.جێگەی باسە که‌‌‌ ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی زرێبار هه‌‌‌موو ساڵێک و له‌‌‌ وه‌‌‌رزه‌‌‌ جۆراجۆره‌‌‌کان به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ ڕۆژانی وه‌‌‌رزی پاییز و زستان ڕوو ده‌‌‌دات و هه‌‌‌رچه‌‌‌ند که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئاماری ئه‌‌‌م ئاگرکه‌‌‌وتنانه‌‌‌ زۆر که‌‌‌متر بووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام هه‌‌‌ر ئه‌‌‌مه‌‌‌ش جێگای بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌.


مووچه‌‌‌ی کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت چوار مانگه‌‌‌ دواکه‌‌‌وتووه‌‌‌ 

بۆ چوار مانگ ده‌‌‌چێت مووچه‌‌‌ی مانگانه‌‌‌ و بیمه‌‌‌ی کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی شاره‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت نه‌‌‌دراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ئه‌‌‌م کرێکارانه‌‌‌ی به‌‌‌دواوه‌‌‌ بووه.‌‌ به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چوار مانگ‌ مووچه‌‌‌ و 9 مانگ بیمه‌‌‌ی کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی شاره‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌دواوکه‌‌‌وتووه‌‌‌ و ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ بۆته‌‌‌هۆی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ئه‌‌‌م کرێکارانه‌‌‌. یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ رایگەیاند، حەفته‌‌‌ی ڕابردوو کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕین به‌‌‌ دواکه‌‌‌وتنی مووچه‌‌‌ی مانگانه‌‌‌ی مانیان گرت. ناوبراو درێژه‌‌‌ی دا و زیادی کرد: به‌‌‌ بوونی نامه‌‌‌ی پارێزگار به‌‌‌ شاره‌‌‌وانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت هیچ هه‌‌‌نگاوێک بۆ پێدانی مووچه‌‌‌ هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گیراوه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا شاره‌‌‌وان بڕیاری داوه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر مانگ به‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ کرێکارانی پاکه‌‌‌وانی مووچه‌‌‌ بدات.


پڕۆژه‌‌‌کانی وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ بێ سوودن 

نوێنه‌‌‌ری رژێمی ئاخوندی لە ته‌‌‌ورێز، ئازه‌‌‌رشار و سکۆ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسی رژێمی ئاخوندی ئێران وتی: گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌کانی کۆمیته‌‌‌ی وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ کێشه‌‌‌ و گرفتی جیدی هه‌‌‌یه‌‌‌ و بۆ وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ده‌‌‌ریاچه‌‌‌یه‌‌‌ ناکارامه‌‌‌ و بێ سوودن. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئیسماعیل سه‌‌‌عیدی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی ڕابردوو دووشەممە 25ی خەزەڵوەری 1394، بۆ هه‌‌‌واڵنێرانی ڕاگه‌‌‌یاند: وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ له‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت بابه‌‌‌تێکێ سه‌‌‌رووناوچه‌‌‌ییه‌‌‌ و به‌‌‌م بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێ به‌‌‌ ڕوانگه‌‌‌یه‌‌‌کی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی به‌‌‌ره‌‌‌وڕووی ئه‌‌‌م کێشه‌‌‌ ببینه‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو له‌‌‌ درێژه‌‌‌دا وتی،  پاش خستنه‌‌‌ڕووی گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌کانی وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌م کۆمیته‌‌‌یه‌‌‌ و به‌‌‌ لێکدانه‌‌‌وه ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌کان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کارناسانی ژیگه‌‌‌پارێزی به‌‌‌ته‌‌‌واوه‌‌‌تی ڕوون کراوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م گه‌‌‌ڵاڵانه‌‌‌ کارامه‌‌‌یی پێویستیان بۆ وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ نییه‌‌‌ و سوودیان نابێت. به‌‌‌ باوه‌‌‌ڕی به‌‌‌رپرسانی ڕێکخراوی زه‌‌‌وین ناسی و کارناسانی بواری قه‌‌‌یرانی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ بوونی 35 تا 40 هه‌‌‌زار بیری ئاو له‌‌‌ هۆکاری کاریگه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ر بابه‌‌‌تی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام به‌‌‌رپرسانی کۆمیته‌‌‌ی وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ هیچ باوه‌‌‌ڕێکیان به‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ نییه‌‌‌ و له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ بابه‌‌‌تی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی زێڕئاوی ته‌‌‌ورێز بۆ ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ده‌‌‌خه‌‌‌نه‌‌‌ڕوو.

رێژەی کوژرانی پاسدارەکانی رژێم لە سووریە گەیشتە 57 کەس

تاکوو ئێستا 57 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی و هێزی تیرۆریستی قۆدسی رژێم کە بە مەبەستی پاراستنی رژێمەکەی بەشارئەسەد رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 25ی خەزەڵوەری 1394، تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە بە گێرانەوە لە هەواڵدەرییەکانی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند کە،یەکێک لە ئەندامانی تیپی ناسراو بە فاتمیون لە نزیک حەلەب بە دەستی هێزە ئازادیخوازەکانی سووریە کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، بە کوژرانی ئەم ئەندامەی سوپای رژێمی ئاخوندی رێژەی کوژراوانی ئەو رژێمە لە سووریەدا گەیشتووەتە 57 کەس کە چەندین فەرماندەی پایەبەرزی رژێمی ئاخوندی لە ناو کوژراواندان.


که‌‌‌وتنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ فڕۆکه‌‌‌ روسییه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌هۆی‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ی‌ تیرۆریستی‌ بوو

سه‌‌‌رۆکی‌ روسیا رایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌وتنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ فرۆ٠که‌‌‌ نه‌‌‌فه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵگره‌‌‌که‌‌‌ی‌ روسیا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی‌ سینای‌ میسر به‌‌‌هۆی‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ی‌ تیرۆریستییه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌مڕۆ سێشەممە 26ی خەزەڵوەری 1394، ولادیمێر پۆتین، سه‌‌‌رۆکی‌ روسیا له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ ئاسایشی‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌یدا ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌کرد، خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ فڕۆکه‌‌‌ی‌ نه‌‌‌فه‌‌‌رهه‌‌‌ڵگری‌ جۆری‌ A321 له‌‌‌ ئاسمانی‌ سینای‌ میسر که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ 210 سه‌‌‌رنشینی‌ هه‌‌‌ڵگرتبوو، خوێناویترین کرده‌‌‌ی‌ تیرۆرستییه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ دژی‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌نجام درابێت.پۆتین وتیشی‌، روسیا تاوانبارانی‌ خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌دۆزێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌ر کونجێکی‌ دونیادا بن، هه‌‌‌روه‌‌‌ک هۆشداریدا به‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ هاوکاری‌ تیرۆریستان ده‌‌‌که‌‌‌ن و وتی‌، ئه‌‌‌و سزایه‌‌‌ی‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر تیرۆریستاندا ده‌‌‌سه‌‌‌پێنرێت ئاگره‌‌‌که‌‌‌ی‌ به‌‌‌ر ئه‌‌‌و که‌‌‌س و لایه‌‌‌نانه‌‌‌ش ده‌‌‌که‌‌‌وێت و لێی‌ بێبه‌‌‌ش نابن. پوتین له‌‌‌ به‌‌‌شێکی‌ تری‌ لێدوانه‌‌‌که‌‌‌یدا جه‌‌‌ختیکرده‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ هێرشه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ بۆ سه‌‌‌ر تیرۆرستانی‌ داعش له‌‌‌ سوریا و وتی‌، هێرشه‌‌‌کانیان چڕتر ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.


9 ساڵ و 4 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران