بەپێی هەواڵەکان، بەندیە سیاسیەکانی بەندی 4ی هۆڵی 12ی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بەنارەزایەتی بە هێرشی گاردی تایبەت و راگواستنی زۆرەمڵێ بۆ هۆڵی 10 مانیان لە خو
بەپێی هەواڵەکان، بەندیە سیاسیەکانی بەندی 4ی هۆڵی 12ی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بەنارەزایەتی بە هێرشی گاردی تایبەت و راگواستنی زۆرەمڵێ بۆ هۆڵی 10 مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو مانگرتنە دوای ئەوە کرا کە رۆژی یەکشەممە هێزە تاوانبارەکانی گاردی تایبەت، هێرشیان کردە سەر بەندکراوانی عەقیدەتی و سیاسی بەندی 4 لە هۆڵی 12ی گەوهەردەشت ی کەرەج و وێرای لێدان و شکەنجە، رایانگواستن بۆ هۆڵی 10. بیری دێنینەوە کە هۆڵی 10ی گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بەپێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆی گرتووخانەکان، 40 دووربین چاودێری و 60 سیستەمی بیستنی تێدا جێگیرکراوە. هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم هەروەها رێگریان لە گواستنەوەی کەلو پەل و دەرمانی بەندکراوە نەخۆشەکان کردوە.
جوێ لەوانە، بەهۆی نەگواستنەوەی دەزگای پالاوتنی ئاو و ساردەکەرەوەی ئاو بۆ ئەو هۆڵە، بەندکراوان ئاوی پێویستیان پێ ناگات.
بەگشتی زیندانیان لە دۆخێکی نالەباردا دەژین، هەروەها لەلایەن شکەنجەگەرانەوە فشارێکی زۆر خراوەتە سەر زانیار و لوقمان مورادی بۆ ئەوەی دەست لە مانگرتنەکەیان هەڵگرن.
تێکرای ئەو 53 بەندکراوەی راگوێزراون رایانگەیاندووە کە هەتا گەرانەوەیان بۆ هۆڵی دوو بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان.