بە هۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران رووداوی هاتووچۆ و سروشتی لە ناوچە سنووریەکان لە ماوەی 7 مانگدا زیاتر لە 144 کۆڵبەر بوونە قوربانی.
بە هۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران رووداوی هاتووچۆ و سروشتی لە ناوچە سنووریەکان لە ماوەی 7 مانگدا زیاتر لە 144 کۆڵبەر بوونە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری “هەنگاو”، لە ماوەی 7 مانگی رابردوودا بەهۆی دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران و رووداوەکانی هاتووچۆ و سروشتی زیاتر لە 144 کۆڵبەر بوونە قوربانی. کە بە شێوەی مامناوەند لە مانگێکدا 21 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،لەو ماوەدا ٤٧ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە کە ٢٤ کەسیان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران بووە و ٢٣ کەسیشیان بە هۆی ڕوووداوی هاتووچۆ یان ڕووداوە سروشتییەکان گیانیان لە دەست داوە.
هاوکات ٩٧ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە ٥٣ حاڵەت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و ٤٤ حاڵەتی دیکەش بە هۆی ڕووداوی هاتووجۆ و ڕووداوە سروشتییەکان تۆمار کراوە.