لە شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، 4800گیرۆدەبوو بە ماددەی هۆشبەر هەیە، کە لەو ژمارەیە ٥٠ ٠ کەسیان ژنن.
لە شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، 4800گیرۆدەبوو بە ماددەی هۆشبەر هەیە، کە لەو ژمارەیە ٥٠ ٠ کەسیان ژنن.
ئیدارەی بێهزیستیی رژیم لە شاری بۆکان لە نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردەوە، ٤٨٠ ٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.
ئەو بەرپرسەی ئیدارەی بێهزیستیی رژیم شاری بۆکان لەو باریەوە ڕاگەیاند: لە کۆی ئەو شمارە گیرۆدەبووە، ٥٠ ٠ کەسیان ژنن کە توشی ئەو نەخۆشیە بوونە.
بە وتەی خالید ئەحمەد نژاد، ٣٥٠ کەس لە گیرۆدە بووەکان لە شێوەی تەزریقی و مەترسیدارن.
ئەو بەرپرسەی رژیم بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی گیرۆدە بووەکانی ماددەی هۆشبەر لەو شارە ڕاگەیاند: پێویستمان بە ناوەندێکی DIC لە شاری بۆکان هەیە، کە بۆ دروست کردنی ئەو ناوەندە پێویستمان بە ٣٠ ٠ میلیۆن تمەن هەیە.
رۆژنامەوانێکی کورد سەبارەت بەو ئامارە لە وتوێژێکی کورتدا ئاماژەی بەوە داوە: هەرچەند ئەو ئامارە لە ناوەندێکی تەندرستی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام راستیەکان لەوە زیاترە کە ئەو ناوەندە حکوومەتییە بڵاوی دەکاتەوە.
ئاگری ئیسماعیل نژاد، بە ئاماژە کردن بە چەند هۆکارێک وەکوو تێستی ئیعتیاد لە کاتی دامەزران، ژن هێنان و وەرگرتنی گەواهینامە... و تەنیا ئاماری ئەو کەسانە لە کاتی تێستدا ئەرێنیە، بڵاو دەکاتەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها ڕێژەی گیرۆدەبووانی ژنانیشی بۆ چەند شتێک وەکو لاواز بوونی پێگەی ژنان، خۆلاواز کردن ژنان و بەهێز کردنی قوەی جێنسی بە ماددەی سنعەتی شیشە و هەروەها تووش بوونی مێردی ئەو ژنانە بە ماددەی سڕکەر گەڕاندوە.