بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی شەممە 7ی گەلاوێژی 1396، پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەبات بەناوی حامید مبینایی کوری مام ساڵح خەڵکی شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی شەممە 7ی گەلاوێژی 1396، پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەبات بەناوی حامید مبینایی کوری مام ساڵح خەڵکی شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
کاک حامید بەهاری ساڵی 1364ی هەتاوی دێتە نێو ریزەکانی سازمانی خەبات، لە دوای دەورەی سەرەتایی دەدرێتە مەڵبەندی 3ی سازمان و یەکێک بوو لە پێشمەرگە هەرە چالاک و چاونەترسەکان کە لە ماوەیەکی کەمی مانەوەی لە ریزی پێشمەرگەدا لە چەند چالاکی پێشمەرگانەدا دەوری دیار دەبینێ و لە دوای گەرانەوەشی بۆ شاری بانە وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز بەردەوام بوو لە خزمەت کردنی رێبازەکەی.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حامیدی منینایی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە خانەوادەی سەربەرزیان و تێکرای کەس و کار و هاورێیانی دەکەین و شەریکی خەم و پەژارەیانین سەبر و خۆراگریان لە یەزدانی مەزن بۆ دەخوازین.