رۆژی سێ شەممە 10ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا لە تفلیسی پێتەختی گورجستان گوتی: پێوەندیمان لەگەڵ روسیە هەتا کاتێک مۆسکۆ هەڵوێستی خۆی لە بارەی ئوکراین نەگۆڕێ و پشتیوانی لە رژیمەکانی وەک ئێران و سوریە و کورەی باکوور رانەگرێ، گۆرانی بەسەردا نایێت.
ناوبراو لەبارەی ئەو ئابڵوقانەی حەوتووی رابردوو کونگرە دژ بە روسیە پەسەندی کرد وتی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پێویستی بەوەیە کە لە هەنگاوی یەکەمدا روسیە پێچەوانەی ئەو کارانەی کە بوونە هۆی پەسەند کردنی گەمارۆکان بجوڵێتەوە.
جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو کونفرانسە چاپەمەنیە هاوبەشەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری گورجستان ئەنجامی دا وتی: هەنگاوی تێکدەرانەی روسیە لە ئوکراین، پشتیوانی لە رژیمە یاخیەکانی وەک رژیمی ئێران و سوریە و کورەی باکوور گۆرانی بەسەردا بێ