لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپورتی نوێی لەسەر پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مروڤ لە ئێران وتی: لەکاتی سەروکایەتی حەسەن روحانی بەرپرسانی رژیمی ئێران دەستیان داوەتە سەرکو
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپورتی نوێی لەسەر پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مروڤ لە ئێران وتی: لەکاتی سەروکایەتی حەسەن روحانی بەرپرسانی رژیمی ئێران دەستیان داوەتە سەرکوتی بێ رەحمانە و توندوتیژی دژ بە پارێزەرانی مافی مرۆڤ.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەو خاڵە کراوە:
چالاکەکان لە دوای ئەو دادگاییانەی تەنیا ٤٥ دەقیقە ماوە دەبا حوکمی زیندانی درێژ ماوەیان بەسەردا سەپاوە. تاوانەکانیان بریتیە لە پێوەندی گرتن لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مروڤە.
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەت یەکیەتی ئوروپا نابێ لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە زاڵمانە دژ بە چالاکان مافی مروڤ لە ئێران بێ دەنگ بن .
لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی سەرکوت لە ماوەی ٤سال دەسەڵاتی ئاخوند رۆحانی نوسی: لە چوار ساڵی رابردوودا ماوەی کاتی زیندان لەو حوکمانەی کە بۆ کەسانێک کە لەبارەی چالاکی مافی مروڤ تاوانبارکراون بە شیوەی جیددی هەڵکشاوە.
لە زنجیرەیەک لەو بابەتانە، کەسەکان بۆ زیندانی درێژماوە و هەندێ جار بۆ سەروو 10 ساڵ مەحکوم کراون، ئەویش بۆ چالاکی گەلێک کە نابێ وەک تاوان لە قەڵەم بدرێ. ئەو خاڵانە بریتیە لە پێوەندی لە گەل یەکیەتی ئوروپا سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دفاتر راگەیاندنەکان، ناوەندە نێو نەتەوەییەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کە نیشتەجێی دەرەوەن کە لێبوردنی نێونەتەوەیی بووە. ئەم چالاکانە بەزۆری لەلایەن میدیاکانی حکومەتی ئێران بە بەکرێگیراوی خاریجی و خایین ناوبردوە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە یەکیەتی ئوروپا لە سالی ٢٠ ١٦ رایگەیاند وتوۆێژی دو لایەنەی مافی مرۆڤی لەگەڵ رژیمی ئێراندا دەبێ، دەیەوێ بە پەیامێکی بەهێز دژ بە سەرکوتی پارێزەرانی مافی مروڤ لەم ولاتە نارەزایەتی دەربرێ..