سێ هاووڵاتیی شنۆیی کە سەرەتای بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوون، بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا س
سێ هاووڵاتیی شنۆیی کە سەرەتای بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوون، بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
پە پێی ئەو حوکمەی کە لەلایەن دادگای رژێمەوە دەرکراوە هەر کام لەو بەندکراوانە حوکمی ٥ ساڵ زندانیان بەسەردا سەپێندراوە کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:
ڕەسووڵ شایر، کوڕی قادر و مامۆستای مەدرەسەکانی شنۆ
هەژار (مەولوود) شایر، کوڕی قادر
سۆران (عەبدولواحید) سەڵامەت کوڕی ئەبووبەکر
ئەو سێ هاووڵاتییە دوو حەوتوو دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون و لەو کاتەوە و بە بێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە بەندی ١٢ی ئەو زیندانە ڕاگیراون.