ئەم کەسانه که لەرێی خودا واته خاک و نیشتمان و دینەکەیاندا دەمرن، مەڵێن مردوون بەڵکه ئەوان زیندوون و ئێوه هەستی پێناکەن
هیوا ئەحمەدی
ۆڵا ت٠Žق٠ول٠وا ل٠م٠Žن ی٠ق٠’ت٠Žل٠ ف٠ی س٠Žب٠یل٠ الڵ٠‘ه٠ أ٠Žم٠’ۆات٠Œ š ب٠Žل٠’ أ٠Žح٠’ێاو٠Œ ۆڵ٠۰ک٠ن ڵ٠‘ا ت٠Žش٠’ع٠ر٠ون٠Ž
ئەم کەسانه که لەرێی خودا واته خاک و نیشتمان و دینەکەیاندا دەمرن، مەڵێن مردوون بەڵکه ئەوان زیندوون و ئێوه هەستی پێناکەن.
بەڕێزانØ›
کاک بابەشێخ حوسێنی!
کۆمیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژ
ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات، نوێنەری هێز و لایەنه سیاسییەکان ، کەسایەتییه سەربەخۆ و نیشتمانپەروەرەکان و میوانانی هێژا ، سڵاوێکی گەرم و بەتین
هەروەک دەزانن ٢١ ی ژوولای ٢٠ ١٧ی زایینی حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هێژا و لێزانی کورددا تێپەڕی. بەو بۆنەوه وێڕای سەرەخۆشی دووبارەم ، سڵاو دەنێرم بۆ روحی بەرزی مامۆستای پایەبەرز و یەکێک له رێبەر و رێکخەره مەزنەکانی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد و هیوادارم روحی ناوبراو بەبەهەشتی بەرین شاد و له دڵی ئێمەمانایشدا بۆ هەتاهەتایه زیندوو و لەیاد نەکراو بمێنێتەوه.
لەڕاستیدا مێژووی خەباتی نەتەوایەتیی گەلی کورد هەم به زۆر قۆناخی حاسیه و حەستەمدا تێپەڕیوه و هەمیش زۆر خەڵکی جۆراوجۆر به بۆچوون و ڕامانی جیا و دوور له یەکتر ئەرکی راپەڕاندنی ئەو خەباتەیان وەئەستۆ گرتووه که ئینسافەن ئەوه خۆی له خۆیدا مومارسەی دێموکراسی و تەمرینی پێکهەڵکردن و پێکەوە ژیانە. چوونکە نەتەوە لە سادەترین پێناسەی سۆسیۆلۆژی دا، لە کۆمەڵێک مرۆڤی هاوزمان، هاو ئایین، هاورەچەڵەک لە چوارچێوەیەکی دیاری کراودا لەسەر ماف و داخوازیەکانیان پێک دێت کە ئەوان بە بیر و باوەری جیاواز لە دەوری یەکتردا، کۆدەکاتەوە.
بەڵام بنچینەو بناخەی شۆڕشی نەتەوایەتی و بزووتنەوه یەک لەدوای یەکەکانی کورد، سەری له حوجره و خانەقاکان هەڵداوه و زۆربەی رێبەرانی ئەو بزووتنەوانه لەو بنکه و بارەگایانەوه بزووتنەوەی کوردیان رێبەریی و ڕاستەرێ کردووه. دیاره ئەوه قەت بەو مانایه نایه که هەموو حوجره و خانەقاکان ئەو ڕۆڵهیان گێڕاوه و به یەک ڕاده ئەو شانازییەیان پێبڕاوه ... که ئەو کات جیاوازیی له نێوان شێخ و مەلای شۆڕشگێڕ دەگەڵ پێچەوانەکانی خۆیان نەدەکرا و ئەو زوڵمه هەر ڕاست له خودی ئەو شێخ و مەلا شۆڕشگێڕانه دەکرا که ژیانی خۆیان لەپێناو سەربەستی و ڕزگاریی نەتەوەکەیاندا تەرخان کردووه. هەر بۆیه لەو هەموو حوجره و خانەقا و بنکه و بارەگایه تەنیا ناوی ئەو شۆڕشگێڕانه هاتووه که بۆ رزگاریی له کۆلۆنیالیزم و سیاسەتی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی به بیری ئایینی و نەتەوەیی خەباتیان کردووه و ناویان بۆ هەتا هەتایه له لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کورددا به تۆمار کراوی ماوەتەوه . بەشێک لەوانە بریتین لە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، شێخ مەحمودی حەفید، شێخ سەعیدی پیران، شۆرشی ئاگری و دەرسیم بە رێبەرایەتی شێخ رەزا دەرسیمی، شۆرشەکانی بارزان و کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان بە رێبەرایەتی زانای بێ وێنە و هەڵکەوتەی کورد کورد پێشەوا قازی موحەمەد کە بزوتنەوەی حەقخوازانەی کورد لەمرۆدا لە درێژەی ئەو راپەرینانەدا خۆی دەبینێتەوە. بێگوومان خەبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی دەچنە خانەی ئەو خەبات و سەرهەڵدانانە کە خەباتی ئایینی و نەتەوایەتی کوردیان رێبەری کردووە و وەک سومبول و شانازی لە لاپەرەکانی مێژووی خەباتی نەتەوەکەیاندا دەمێنێتەوە. دیارە کاتێک باسی خەبات دەکرێ هەموو لایەنەکانی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەلایەتی و ئابووری و هتد... دەگرێتەوە. لە زۆربەی ئەو بوارانەدا خزمەتی بەرچاویان کردووە. بۆ وێنە پاشخان و پاڵپشتی سەرەکی وێژە و ئەدەبی کوردی بوونە و کاژی ئەدەبی کوردیان بە بارستای شۆرش و بەرخۆدان دیاری کردووە. هەمووی ئەو زانایانە لە بواری ئەدەبی و زانستی و ئەدەبناسی توانای بەرچاویان هەبوو و زۆربەیان وەک ئەدیب و شاعیر جێ پەنجەیان بە روخساری ئەدەب و وێژەی کوردەوە دیار و بەرچاوە کە خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ جەلالیش سەرەرای ئەوەی کە زانا و بلیمەتێکی ئایینی و سیاسی بوو، ئەدیبێکی بەتواناو شاعیرێکی پڕهەست بوو کە لەو رێگەشەوە هاندەر و بزوێنەری هەستی نەتەوایەتی خەڵکی سەردەمی خۆی بووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک بووە کە لەسەر ئەساسی هەستی نەتەوایەتی و ئایینی پێکهاتبوو. خەبات و بەربەرەکانێی بەرێزیان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لەو کاتەوە دەستی پێ کرد و تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو. ئێستاش رێبازەکەی لەلایەن رێبوارانی ئەو رێگایە درێژە دەدرێ و ئاواتەخوازین هەر بەردەوام بێ.
بەداخەوە بە نەمانی جەستەیی ئەو ناودارانە، بەرە بەرە بواری ئایینی لە رووپەری ئەو خەباتە رەوایەدا کەمرەنگ دەکرێشیمانە دەکرێ لە داهاتوودا تەرازووی ئەو خەباتە بە نەمانی ئەو بوارە گرینگ و هەستیارە لاسەنگ کرێت کە ئەو کات یەکێک لە خاڵە پێناسە کراوەکانی دەستەواژەی نەتەوە نوقسانی دەکەوێنێ و رێچکەی ئەو گەورە پیاوانە فەرامۆش دەکرێ. ئەو رێبەرە مەزنە ئایینی و نەتەوەییانە لە هەر دووک بواری ئایینی و نەتەوەییەوە پارسەنگی ئەو خەباتەیان راگرتبوو و بە پشتبەستن بە باوەری مەعنەوی و نەتەوەیی خۆیان قەت حازر نەبوون بە زەڕە لە ئەرک و کاری نیشتمانیدا درێغ بکەن. تەنانەت ژیان و گیانیشیان بۆ داناوە و قەت لێی پاشگەز نەبوونەتەوە.
مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا شێخ جەلالیش ئاوا سەربەرزانە بەم باوەرەوە ژیا و بەم باوەرەشەوە ماڵئاوایی لێکردین.
رۆحی بەرزی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین و رێگای پڕ رێبوار بێ.