رۆژی یەکشەممە 15ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، 06/08/2017 لە شاری ساربسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ، حهوتهمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالدینی حسێنی
رۆژی یەکشەممە 15ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، 06/08/2017 لە شاری ساربسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ، حهوتهمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالدینی حسێنی بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی سازمان، نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەکان و چەندین کەسایەتی سیاسی کورد بەرێوەچوو.
سەرەتای بەرنامەکان بە سرودی نهتهوهیی و دەقیقەیەک وەستان وەک وەفاو رێز بۆ گیانی پاکی شەهیدان و مامۆستای رێبەر دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەلایەن کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
لە پاش پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ پەخشانێکی مامۆستا سەید جەلالدینی حسێنی بەناوی "ئەی نیشتمان" لەلایەن عەلی بەهرامی پێشکەش کرا.
کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستان ئێران بەو بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد کە لە چەند رەهەندەوە تیشکی خستە سەر ژیان و خەباتی مامۆستای نەمر.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێکی وتەکانی دا باسی لە هەست و سۆزی مامۆستای نەمر بۆ نیشتمان و نەتەوەکەی کرد و فەرمووی کە ئەگەر چی مامۆستا مرۆڤێکی باوەردار بە ئایینی ئیسلام بوو بەلام هەوڵی بۆ هەموو هاونیشتمانیانی کوردستان دەدا، هەر لەو پێوەندەدا ئیشارەی بەوە کرد کە مامۆستا باوەری قوڵی بەوە بوو کە دەبێ گەلی کورد بە مافی خۆی بگات و هەموو ئەو کەسانەی لە کوردستان دەژین بە هەموو بیر و باوەرەکانەوە دەبێ ئازادیان هەبێ، بتوانن لە چوارچێوەی ئەو نیشتمانەدا بە مافەکانیان بگەن و هەر کەسێ لە حاست خۆیەوە تێبکۆشێ بۆ وهدی هێنانی ئامانجهکان.له گهڵ ئهوهی مامۆستا باوهرێکی قووڵی به ئایینی ئیسلام ههبوو بهلام رێزی له خاوهن باوهرانی دیکه دهگرت، لەگەڵ ئەوەدا کە کەسایهتی و مامۆستای ئایینی بوو و پێبەند بە بریارەکانی ئیسلام،بهلام هاوکاری لایهنه چهپهکانی دهکرد له کوردستان به ئامانجی برهو پێشبردنی جولانهوهی مافخوازانهو ئازادیخوازی، نیشانهکان و نمونه بۆ گهورهیی مامۆستا شێخ جەلال باوەر بە تەبایی و یەکیەتی بیرو باوەرەکان بوو لە کوردستان و ههمیشه کاری بۆ دهکرد.
لە کوردستانی عێراقدا لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق پێوەندیمان هەبوو هاوکاری لیقهوماوان و ئهو کهسانهی له لایهن حکومهتی عیراق ههرهشهیان لهسهر بوو پاریزگاریان لێدهکرا لە (مەنع تەجەولی)سلێمانیدا له گهرهکهکانی ئیسکان و ههواربهرزه دهیان کهس پارێزران له لایهن سازمانی خهباتهوه، خەڵکی کورد لە ژێر باڵی سازمانی خەباتدا حەساونەوە. سازمانی خەبات یەکەم هێزە نا دەڵێ بە رژیمی خومەینی، مامۆستا لە ساڵی 1360ی کۆچی خۆری بە قەتعیەت بریاری دا کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ رژیمی خومەینی موزاکرە ناکهین. پێی وابوو ریگهی گهیشتن به ئازادی روخانی ئهو رژیمهیه، وەختێ رژیم ئافرەت دەکوژێ و ئافرەت سەنگسار دەکا، وەختێ رەحم بە منداڵی چکۆلە ناکات، باشە کورد چۆن دەتوانێ داوای مافی خۆی لە رژیمی ئهوهنده ستەمگەربکات؟ باشە کوردئهگهر بە ئیحتمالیش مافی لەو رژیمە وەرگرت ئەی چاو له سهرکوتی خەڵکی بەلوچستان دهپۆشێ؟ ئەی خەڵک له تاران ؟ چاو لەو ستەمە بقونجێنین کە لەوان دەکرێ؟ چاو بقونجێنین لەو ستەمەی لە ئازەریهکان دەکرێ؟ لە تورکمەنهکان دەکرێ؟ مامۆستا بە تێگەیشتنێکی قووڵ پێی وابوو نابێ لەگەڵ ئەو رژیمە موزاکرە بکرێ.
بهڵێ مامۆستا هەمیشە لەسەر تەبایی و برایەتی. هیچ کاتێک خەیانەتی لە هەواڵی خۆی نەکردووە، هیچ وەختێک پشتی لە هەواڵی خۆی نەکردووە، ئێمە گەورەترین موشکیلاتمان تووش بوو لەسەر دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهیدین چوونکە بریارمان بوو ئەو دۆستایەتیە بۆ گەلی کورد بۆ خەڵکی ئێران زەروورە سازمانی خەبات بەردەوام بوو لەسەری، سیاسەت و بۆچوونی مامۆستا مەعقول و دروست بوو. ئەوە تایبەتمەندی مامۆستایە کە رۆڵەکان لە سازمانی خەبات پێی گۆش کراون و بێ گومان هەر بەردەوام دەبن له سهری.
لەپێوەند بە یەکیەتی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەرێزیان فەرمووی: ئێمە هیوادارین و داواشمان ئەوەیە کە هەموو هێزە سیاسیەکانی کورد، هەموو هێزە سیاسیە شۆرشگێڕەکان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەو بەرزەکەماندا یەکیەتی و تەبایی بکەینە بەرنامە. ئێمە هیچ کاتێک سنوورمان نیە بۆ هیچ جۆرە پێوەندیەک لە چوارچێوەی خەباتی نەتەوایەتی و لە چوارچێوەی خەبات لە دژی رژیمی ئاخوندی و بۆ ئەوە، هیچ نەوعە نوقتە ئیسفهام و پرسیارێکمان نیە، سازمانی خەبات باوەری بەو تەباییە هەیە و پێی وایە تەنیا رێگای گەیشتن بە ئازادی و بە مافە نەتەوەییەکانمان، یەکیەتی و تەباییە لە نێوان هێزە سیاسیەکان. کە ئەو هێزە سیاسیانە تەبا بوون بێگوومان هەموو چین و تووێژەکانی خەڵکی کوردستانیش تەبا دەبن. هیوادارم ئەم بۆنانە بێتە هۆی ئەوەی بەخۆماندا بچینەوە کەسانێکی وەکوو دوکتور قاسملوو بە دەستی ئەو رژیمە شەهید بوو کەسێکی وەکوو کاک فوادی مستەفاسوڵتانی بەدەستی ئەو رژیمە شەهید بوو، دەیان رێبەرمان لە پێناوی ئازادیدا، ئەو هەموو شەهیدە زیاتر لە 120 هەزار شەهید لە ئێران بە دەستی ئەو رژیمە بە شکەنجە بەشێکی زۆریان شەهید کران ئێمە نابێ ئەو شتانەمان لەبیر بچێ، ئێمە دەبێ بزانین لە بەرامبەر رژیمێکی ملهور و تەواو ستەمگەردا خەبات دەکەین و پێویستە بە تەبایی، بەهاوکاری و بە برایەتی رووبەرووی ئەو ستەم و زوڵمە بینەوە.
لە پاش وتەکانی بەرێز سکرتێری گشتی کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و خەباتی مامۆستا سەید جەلالدینی جوسەینی لەلایەن کموسیۆنی راگەیاندنی سازمانەوە ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.
لەدوای ئەوە ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی و ئێرانی پەیامیان بەو بۆنەوە هەبوو کە بریتی بوون لە:
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کاک عەبدوولا حیجاب کەسایەتی سیاسی دیار وتەیەکی پێشکەش کرد
کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە ئوستفۆڵد ـ کاک ئەنوەر پویا
هەروەها کاک هیوا ئەحمەدیش پەیامێکی بۆ کۆریادەکە بەرێ کردبوو