بە پێی راپۆرتی بانکی ناوەندی رۆژی 15ی گەلاوێژی 96 نێوەنجی نرخی فرۆشیارانی هێندێک لە خۆراکەکان لە تاران لەگەڵ بەرەوسەر چوونی 13 لەسەدی لەماوەی
نرخی هێلکە و گۆشتی مریشک بەرەوسەر هەڵکشا
خەباتمێدیا: بە پێی راپۆرتی بانکی ناوەندی رۆژی 15ی گەلاوێژی 96 نێوەنجی نرخی فرۆشیارانی هێندێک لە خۆراکەکان لە تاران لەگەڵ بەرەوسەر چوونی 13 لەسەدی لەماوەی یەک حەوتوو ژمارەی پێوانەیی شکاند.
هێلکە 13 لەسەد، برینج 3.0 لەسەد، گۆشتی مریشک 30.0لەسەد، چای 6.0 لەسەد و رۆن 5.0 لەسەد بەرەوسەر چوونە. نرخی هیلکە 13لەسەد زیادی کردووە و شانەی بە 110 هەزار قڕان تا 130 هەزار قڕان فرۆشراوە.
میوە و سەزییەکانیش لەم حەوتوویەی پشکنین کراوە بریتی بووە لە نرخی گێلاس 10.4 لەسەد، کۆخ 2.7 لەسەد و تالبی 3.3 لەسەد بەرەوسەر چوونیان بە خۆیەوە بینیوە. هەروەها سەوزییەکانی وەک پیواز و لوبیای سەوز هەرکام نیزک بە 1.4 لەسەد بەرەوسەر چوونیان بەخۆیەوە بینیوە.
هەروەها نرخی گۆشتی مریشکیش گەیشتە زیاتر لە 8500 تمەن. نرخی راگەێندراو لە لایەن وەزارەتی کشت و کاڵی رژیم بە 7800 تمەن راگەێندرابوو و بۆیە 60 تمەن گرانتر لە نرخی راگەێندراو فروشراوە. جێگەی باسە ئەونرخانەبەردەوام لەبەرەوسەر چوونن.