شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 14ی گەلاوێژی 1396ی کۆچی خۆری، تیمێک لە پێشمەرگەکانی نێوشاری حیزبی دیموکرات لە کاتی
بەپێی هەواڵی ماڵپەری کوردستان مێدیا، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 14ی گەلاوێژی 1396ی کۆچی خۆری، تیمێک لە پێشمەرگەکانی نێوشاری حیزبی دیموکرات لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی حیزبیاندا لە ناوچەی پیرانشار کەوتوونەتە کهمینی هێزەکانی رژێمی ئێران و لە ئەنجامدا تێکهەڵچوون دروست بووە.
لەو شەر و تێکهەڵچوونەدا هێزەکانی رژێم زەربەی گەورەیان وەبەر کەوتووە و بەداخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان بەناوەکانی هێمن مەولان نژاد و یەعقوب مورادی شەهید دەکرێن و پەیوەست بە کاروانی نەمران دەبن.
وێرای سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزیان و تێکرای هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئ٠Šران دهکهین و سهبوریان له خوای گهوره بۆ دهخوازین.