درێژەی فشارخستنەسەر زیندانیانی سیاسی زیندانی سنە
فشار خستنەسەر زیندانیانی سیاسیە زیندانی سنە بە شێوەێکی بەرچاوو زیادی کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە دریچژەی فشار خستنەسەر زیندانیانی سیاسی زیندانی سنە، بەرپرسانی زیندان دەیانەویب٠Žت جیرەی غەزایی، دار‌و و دەرمانی زیندانیانی سیاسی و عادی لابەرن. بە پیچی ئەم راپۆرتە، کەیفییەتی خواردن لە زیندانی سنە زۆر خراب بووە و لە کاتێکدا کە زۆربەی زیندانیان لە چینی هەژاری کۆمەڵگا پێک دێن و ناتوانن خواردن لە ناو زیندان بکرن گیرۆدەی کەم خۆراکی و دابەزینی ئاستی توانایی لەش بوونە. جێگەی باسە کە زیندانی ناوەندی سنە لە 10 بەند پیچک هاتووە و لە هەر ژوورێک 20 بۆ 25 کەس راگیراون و لانیکەم نیوەی ئەو زیندانیانە لە تەختی خەوتن بێ بەشن و لە هۆڵەکاندا دەخەون.
کچانی وه‌رزشوانی سنه بوون به یه‌که‌می کێبه‌رکێیه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران
کێبه‌رکێیه‌کانی کاراته‌ی کچانی به‌شی شۆتۆکان Skiی ڕۆژئاوای ئێران بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو و له کۆتاییدا وه‌رزشوانانی سنه‌یی پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌یان وه‌ده‌ست هێنا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کێبه‌رکێیه‌کانی کاراته‌ی کچانی به‌شی شۆتۆکان Skiی ڕۆژئاوای ئێران به به‌شداریی 350 وه‌رزشوان و 19 هه‌ڵبژارده له ڕۆژانی 28 و 29ی مانگی خەزەڵوەر له یانه‌ی وه‌رزشی نابینایان و که‌م بینایانی سنه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا وه‌رزشوانانی هه‌مه‌دان، ئیلام، نه‌هاوه‌ند، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و شاره‌کانی کامیاران، بیجاڕ، مه‌ریوان، قوروه، دێولان و 10 یانه‌ی وه‌رزشی کاراته له شاری سنه پێکه‌وه ڕکابه‌رییان کردووه. کێبه‌رکێیه‌کانی کاراته‌ی کچانی ڕۆژئاوای ئێران له چه‌ندین ته‌مه‌نی منداڵانی ژێر 7 ساڵ، میرمنداڵان، لاوان و گه‌وره‌ساڵان له به‌شه‌کانی تاکه‌که‌سی و هه‌ڵبژارده‌یی و کۆمیته‌ی تاکه‌که‌سی له کێشه جۆراوجۆره‌کاندا به‌ڕێوه‌چوو. له کۆتایی ئه‌م پێشبڕکێیانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی سنه پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌هاوه‌ند و ئیلام پله‌کانی دووهه‌م و سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
سێ هاووڵاتی له ڕووباری "خرۆشان" ی کرماشان‌دا خنکان
ڕووباری خرۆشان له پا‌ڕێزگای کرماشان، ئۆتۆمبیلێکی به سێ که‌سه‌وه له خۆیدا نوقم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌خشداری ناوه‌ندی ئه‌زگه‌له سه‌ربه شاری سه‌لاس باوه‌جانی ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕووباری کیده سپی خنکاون سێ که‌سه بووه. پێشتر به‌خشداری ئه‌زگه‌له ڕایگه‌یاندبوو که‌سێکی ته‌مه‌ن چل ساڵان به هۆی داخرانی ڕیگای گوندی کید سفید به نیاز بووه به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه له ناوه‌ڕاستی ڕووباری ئه‌و گونده‌وه هه‌ڵکه‌وتوو له نێوان شاره‌کانی سه‌لاس باوه‌جانی و سه‌رپڵ زه‌هاودا بپه‌ڕێته‌وه، که خنکاوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو که‌س له ئه‌ندازیارانی پرۆژه‌ی سیسته‌می گه‌رمه‌سێری ده‌شتی زه‌هاو له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێره‌دا بوونه که له ئێستادا گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌کانیاندا به‌رده‌وامه.
شاعیری به‌ناوبانگی کرماشانی ماڵاوایی له ژیان کرد
ڕه‌حیم مۆعینی کرماشانی، شاعیری توانا و به‌ناوبانگی خه‌ڵکی شاری کرماشان ماڵاوایی له ژیان کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌م شاعیره پێشه‌نگه کرماشانییه ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی خەزەڵوەری 1394، له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌هۆی ته‌مه‌ن درێژی و ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی کێشه‌ی هه‌ناسه و سینگ له نه‌خۆشخانه‌ی "جه‌م" ماڵاوایی له ژیان کرد. ڕه‌حیم مۆعینی کرماشانی له ساڵی 1301ی هه‌تاوی له پارێزگای کرماشان له‌دایکبووه و له ساڵی 1341 له بواری نیگارکێشی چالاکی خۆی ده‌ستپێکردووه و له‌م ڕێگایه‌دا سه‌رکه‌وتنی زۆری وه‌ده‌ست هێنابوو و چه‌ندین به‌رهه‌می به دیاری ماوه‌ته‌وه که تابلۆی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ) یه‌کێک له‌وانه‌یه.ئه‌م شاعیر و گۆرانیبێژه تا ئێستا چه‌ندین کتێبی به زمانی فارسی له‌وانه "ئه‌ی مۆمه‌کان بسووتن"، "فیتره‌ت"، "هه‌تاوی شه‌و"، "حافز هه‌سته‌وه" و گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ئێران به شیعر له ژێر ناوی "شاهکار"ی بڵاوکردۆته‌وه و له بواری مۆسیقا چالاکی زۆری بووه.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران ٥٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن که‌سری هه‌یه
بودجەی ئەمساڵی رژێمی ئاخوندی ئێران بری56 هەزار میلیارد تمەن کەسری هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی رژێمی ئاخوندی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌مساڵ ٥٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن که‌سری بودجه‌مان ده‌بێت.بە پێی ئەم راپۆرتە، جه‌عفه‌ر قادری، ئه‌ندامی کومیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی رژێم وتیویە، "له ئێستادا ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ری تێچووه ڕۆژانه‌کان بێت و به‌هۆی که‌میی داهات، تێچووی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنەوە (عمرانی) که‌م ده‌بێته‌وه. ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئه‌وه‌ی که بودجه‌ی ئه‌مساڵی سه‌رچاوه گشتییه‌کان ٢٣٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دەسەڵاتی جێبه‌جێکار زۆر بلیمه‌تانه‌ش بجووڵێته‌وه ته‌نیا ده‌توانێ نزیک به ١٨٠ میلیارد تمه‌ن له‌م سه‌رچاوانه دابین بکات و ئه‌وه‌یکه ده‌مینێته‌وه، ده‌بێته که‌سری بودجه. به وته‌ی جه‌عفه‌ر قادری یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م که‌سرییه بریتییه له لاوازی له داهاتی نه‌وت و باج. بڕیار وایه تاکوو ڕێکه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م و بودجه‌ی پێشنیارکراو بۆ ساڵی ٩٥ ڕاده‌ستی مه‌جلیس بکرێت.
نوێنەری خامنەیی: ئەگەر نەرۆیشتباینە سووریە ئێران لە ناو دەچوو
ئاخوندی عەلی سەعیدی نوێنەری عەلی خامنەیی لە سوپای پاسداران را
یگەیاند کە ئەگەر نەرۆیشتباینە سووریە ئێران لە ناو ئەچوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 28ی خەزەڵوەری 1394، سەعیدی بە ئاماژە بە کوژرانی پاسدار هەمەدانی کە لە سووریەدا کوژرا وتی، ئەگەر نەرۆیشتباینە سووریە، ئەمرۆ عێراق، سووریە، لۆبنان و ئێران لە ناو چووبوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەعیدی بە پاسدارانی رژێمی ئاخوندی وت، ئەمرۆ خامنەیی رایدەگەێنێت کە سووریە هێڵی پێشەوەی شەری ئێمەیە، ئەم وتەیە هەم ئەمنییەتی، عاتفی و تەکلیفییە، چونکوو ئەگەر لەو وڵاتەدا نەبوویناێت ئەمرۆ عێراق، سووریە، لۆبنان و ئێران بوونیان نەبوو. جێگەی باسە کە سەعیدی وێرای ئاماژە بە دەوری هەمەدانی لە سەرکونت خەڵک لە ساڵی 88 وتی، کاتی فیتنەی 88، وەک فەرماندەی قەرارگا لە تاران دەور و نەقشێکی بنەرەتی هەبوو.
کلینتۆن: رژێمی ئاخوندی و داعش دوو کێشەی جیاواز نین
هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی حیزبی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی و داعش دوو کێشەی جیاواز نین لە جیهاندا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 29ی خەزەڵوەری 1394، هیلاری کلینتۆن وتی، ئێمە ناتوانین رژێمی ئاخوندی و داعش وەک دوو کێشەی جیاواز سەیر بکەین سیاسەتەکانی ناوچەکە زۆر لە یەک ئاڵۆزاون، ئەمریکا دەبێت لەگەڵ شەریکە عەرەبەکانی کار بکات تاکوو ئەوان ناچار بە سەرمایەگۆزاری زۆرتر لە شەری داعش بکات. لە ئێستادا فکری ئەو وڵاتانە لە سەر بابەتیترە چونکوو ئەوان لە ناوچەکە نیگەرانییان هەیە کە ئەویش هەرەشەی رژێمی ئاخوندییە. جێگەی باسە کە کلینتۆن لەمەر دەستیچوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی وتی، من لە مانگی سپتامبر تەرحێکی گشتگیرم لەمەر دەستیچوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی لە گرووپە تیرۆریستییەکان وەک حیزبۆڵا راگەیاندووە.
کاریگەری که‌م خه‌وی لە سەر جەستەی مرۆڤ
هه‌موو ده‌زانینی که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی لاوازکردنی به‌رگری له‌شی مرۆڤ و توشبوون به نه‌خۆشی و کاریگه‌ری ته‌ندروستی هه‌یه، به پێی توێژینه‌وه پزیشکیه‌کان ده‌رکه‌وتووه که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌ست کردن به ئارامی و هه‌ست کردن به تێکچون و گێژی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، توێژینه‌وه‌ێک مانگی پێشوو له زانکۆی لیدز ئه‌نجامدرا، ده‌رکه‌وت %25 خه‌ڵک له به‌ریتانیا که‌متر له 5 کاتژمێر خه‌وتوون و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رما کاریان تێبکات و توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یان بکات که په‌یوه‌ندیان به‌سه‌رماوه هه‌یه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له 7 کاتژمێر ده‌خه‌ون به‌رگری له‌شیان که‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات و ئه‌و خڕۆکه سپیانه‌ی خوێن که به‌رپرسن له به‌رگری له‌شی مرۆڤ و پاراستنی له به‌کتریا و ڤایرۆس کار ناکات به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو به‌پرسیاریه‌تی نامێنێت به‌هۆی که‌م خه‌ویه‌وه. به‌هه‌مان شێوه له توێژینه‌وه‌یه‌کی تری زانکۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له‌سه‌رکۆمه‌ڵێک که‌س ئه‌نجامدرا که بێ به‌شیان کردن له خه‌و بۆ ماوه‌ی 49 کاتژمێر بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی که‌م خه‌وی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ بزانن، له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت که مرۆڤ توشی نا ئارامی و بێزاری ده‌بێت و ره‌نگه هه‌ندێک کات ئاگای له‌خۆی نه‌مێنێت کارێک بکات ببێته هۆی گاڵته پێکردن چونکه ناتوانێت زاڵ‌بێت و مۆخ به‌پرسیاریه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات و بیرکردنه‌وه‌ی نامێنێت.