دیاردەی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران بووەتە مۆتەکە و ڕۆژانە شایەدی چەندین هەواڵی لەو شێوەین .
دیاردەی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران بووەتە مۆتەکە و ڕۆژانە شایەدی چەندین هەواڵی لەو شێوەین .
بەپێی سەرچاوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی 1396، لاوێکی خەڵکی سنە لە ژوورەکەیدا خۆی کوشت.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو گەنجە بۆ کارکردن چۆتە شاری بانەو لە گەڕەگی "دەنگ و ڕەنگ" دا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ٣٣ ساڵەی خەڵکی سەقز، بەهۆی کێشەی داراییەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا