لە دوای ئەوەی کێوی شاهۆ و دارستانەکان سێ شەو و رۆژ لە ئاگردا دەسوتان، بە هەواڵ و هیمەتی چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی ناوچەکە کونترۆڵ کرا.
لە دوای ئەوەی کێوی شاهۆ و دارستانەکان سێ شەو و رۆژ لە ئاگردا دەسوتان، بە هەواڵ و هیمەتی چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی ناوچەکە کونترۆڵ کرا.
بەپێی هەواڵەکان، لە کاتێکدا سێ شەو و رۆژ دارستانەکانی شاهۆ دەبوونە قوربانی ئاگر و دەسووتان، هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانی رژیم بەبیانووی مانۆرەوە رێگەیان بە ناوەندە ژینگەپارێزەکان و خەڵک نەدەدا کونترۆڵی ئاگرەکە بکەن و ئەوەش کاری کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی قورس کردبوو.
شاهیدان دەڵێن هۆی کەوتنەوە ئاگرەکە تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە بوو کە بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتان.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژی 1396، سپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە گوندەکانی"کاشتەر" و "تەنگیوەر" سەر بە شاری کامیاران دەستی کردووە بە تۆپباران کردن و ئاگرتێبەردانی لەوەڕگە و دارستانەکانی شاخی شاهۆ.