دوو کەس لە فیلمگری شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کران.
هێزەکانی رژیم لە مەهاباد دوو هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە
دوو کەس لە فیلمگری شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد دوو کەسیان بەناوەکانی خالید کاکە ئەڵاهی 33 ساڵ و ناسر ئەڵاهی 29 سالەیان دەستبەسەر کردووە کە فیلمگر بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، خالید و ناسر فیلم هەڵگر بوون و خالید ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد راگیرابوو.