رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ١٩گەلاۆێژی ٩٦ لانی کەم ١٢بندیکراوی لە بیرجەند و بابول لە سێدارە دا
رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ١٩گەلاۆێژی ٩٦ لانی کەم ١٢بندیکراوی لە بیرجەند و بابول لە سێدارە دا.١١ کەس لەم زیندانیانە پێکەوە لە زیندانی بیرجەند لەسێدارە دا. یەک بەندکراوێکیش لە زیندانی زابول لەسێدارە دا.
هەر ئەمرۆ عەلی تاجیکی لە زیندانی عادل ئاوای شیراز لە سێدارە دا .ناوبراو لە تەمەنی ١٥ سال دا گیراوەو تەمەنی ٢٠ سالان لەسێدارە درا.
ناونیشانی هەشت کەس لە ئێعدام کراوەکانی بیرجەند بەو شێوەیە:
١ـ خانی مری خالد .خەلکی ئیسفەهان، لە بەندی ١٠ ٥زیندانی بیرجەند.
٢ـ برات عیمادی، خەلکی دەر میان لە ناوچەی بیرجەند، لە بەندی ١٠ ٦زیندانی بیرجەند .
٣ـ مەحەمەد رەزا ئەیوبی، خەلک بیرجەند، لە بەندی ١٠ ٢زیندانی بیرجەند .
٤ـ حاج موعەزی، خەلکی ئیسفەهان ئەم بندکراوە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە شوینی دیکە گوێزراوەتەوە بۆ بندیخانەی بیرجەند .
٦ـ مێهرداد باقر شەمس ،خەلکی ئیسفەهان ،ئەم زیندانیە لە ندیخانە بیرجەند نبوە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوێزاروەتەو بۆ بندیخانەی بیرجەند .
٧ـ هادی ئێم خەلکی دەرمیان ناوچەی بیرجەند، ئەم زیندانیە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بیرجەند.
٨ـ هادی جەعفەری خەلکی مەشهەد، ئەم زیندانیە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی بیرجەند.