لە سێدارەدانی زیندانیێکی کورد لە زیندانی میاندوئاو
زیندانیێکی کورد لە زیندانی میاندوئاو لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی خەزەڵوەری 1394، زیندانیێکی کورد بە ناوی عەلی لاچینی خەڵکی شاری مەهاباد لە زیندانی میاندوئاو لە سێدارە درا. بە پێی ئەم راپۆرتە، عەلی لاچینی پێشتر لە زیندانی مەهاباد راگیراوە و 15 رۆ1 پێش لە سێدارەدانی بۆ زیندانی میاندوئاو گوازراوەتەوە. جێگەی باسە کە بە پیچی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئەمساڵ زۆرترین رێژەی زیندانیان لە ئێران لە سێدارە دراون.
بوومهلهرزه جارێکی دیکه مورموری له ئیلام ههژاندهوه
بوومهلهرزهیهک به گۆڕی 4.4 پله به پێوهری ڕیشتهر جارێکی دیکه ناوچهی مورموری له شاری ئابدانانی سهر به پارێزگای ئیلامی ههژاندهوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێکخراوی لهرزهپێوی ژیئۆفیزیکی زانکۆی تاران، کاتی ڕوودانی ئهم بوومهلهرزهی به کاتژمێر 22 و 31 خولهک و 57 چرکه له جۆری MN ڕاگهیاند. پێگهی جوگرافیایی بوومهلهرزهکه له 32.83ی باکووری و 47.78ی ڕۆژههڵات له قووڵایی 7 کیلۆمهتری زهوین بووه و له مهودای 15 کیلۆمهتری مورموری له شاری ئابدانانی سهر به پارێزگای ئیلام، 36 کیلۆمهتری پۆلدوختهر له پارێزگای لوڕستان و 38 کیلۆمهتری ئابدانان له ئیلام ڕووی داوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، سهرهڕای ئهوهی که ئهم بوومهلهرزه ترس و دڵهڕاوکێی زۆری له نێوان خهڵکی مورموری و ژمارهیهکی دیکه له ناوچهکانی دهوروبهر دروست کردووه بهڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لهبارهی خهسارهکانی ئهم بوومهلهرزهیه بڵاو نهکراوهتهوه.
قەدەغەی هاتوچوو و میلیتاریزە لە ماردین بەردەوامە
حکومەتی تورکیا لە ماردین باری سەربازی راگەیاندوە و پێکدادانی سەربازی نێوان کوردەکان و سوپای تورکیا لە شارەکەدا درێژەی هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، قایمەقامیەتی ماردین درێژەدان بە باری سەربازی و فەرمانی نەهاتنە دەرەوە لە ماڵەکان لە ناوچەی نۆسەیبین پارێزگای ماردینی راگەیاند. لە راپۆرتێکدا کە بڵاو کراوەتەوە هاتوە لە ١٣ نۆوامبری ٢٠ ١٥ کاتژمێر ٢١ بە کاتی ئانکارا بۆ دابین کردنی ئاسایشی گشتی تورکیا بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە باری سەربازی لە نوسەیبین راگەیێنراوە و تا راگەیاندنی فەرمانی داهاتوو ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت. لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆن دژ بە بنکە و بارەگاکانی پەکەکە درێژەی دەبێت و لە هەموو خەڵکی ناوچەکە داواکارین باری سەربازی جێبەجێ بکەن و لە ماڵەکانی خۆیان نەچنە دەرەوە.
مردنی 94 کەس بە هۆی بە کارهێنانی مادەی هۆشبەر لە کرماشان
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە شاری کرماشان 94 کەس گیانیان لە دەست داوە کە 13 لەو کەسانە ژنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسێکی رژێم لە شۆرای دژایەتی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە کرماشان رایگەیاند، ئەم ئامارە دەرخەری بوونی مەترسیێکی گەورەیە و دەبێت لەم بوارەدا کاری پێویست بکەین. بە پێی ئەم راپۆرتە، عەلی شمشێری وتی، رێژەێکی زۆرلە بە کارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کە لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە دەر کراون لە شەقامەکان ژیان بەسەر دەبەن و رێژەێکی بەرچاو لەوانە ژنانن. جێگەی باسە کە ناوبراوو وتی کە، لە 11 ساڵی رابردوو 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس قاچاخچی دەستبەسەر کراون کە ئامارێکی سەرسوورهێنەرە.
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە خوزستان
فرۆکەێکی بێفرۆکەوانی بیانی لە پارێزگای خوزستان کەوتە خوارەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بیانی لە پارێزگای خوزستان کەوتە خوارەوە کە راگەیاندنەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ئەم هەواڵەیان پشتراست کردووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، درەنگانێکی شەوی هەینی، لە نزیک شاری شووش کەوتووەتەخوارەوە، بەرپرسانی رژێمی ئاخوندیش تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیەیان رانەگەیاندووە و نازانرێت، ئایا بەهۆی هەڵەی تەکنیکی و نەمانی سوتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە، یاخود ئێران خستویەتییە خوارەوە. قودرەتوڵا دەهقان، یاریدەدەری پارێزگاری خوزستان، تایبەت بە دۆسییە ئەمنییەکان، وتی : " فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەربازییە و تاکو ئێستا وڵاتە دروستکەرەکەی دیار نییە، ناشزانرێت کە لە چ شوێنێکەوە دەستی بە فڕین کردووە".
فیگارۆ: سووریە بووە بە گۆرستانى سوپای پاسداران
رۆژنامەی فیگارۆ لە بابەتێکی خۆیدا رایگەیاندووە کە سووریە بووە بە گۆرستانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بابەتی ئەو رۆژنامەیەدا هاتووە کە تەنیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا 30 بۆ 40 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لەو وڵاتەدا کوژراون کە 14 کەسیان لە سەرکردەکانی ئەو سوپایەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، فیگارۆ نووسیویە، لە رابردوودا تەنیا راوێژکارانی رژێم لەو وڵاتەدا بوونیان هەبوو بەڵام لە ئێستادا ئەو کەسانە دەکوژرێن کە لە شەرەکاندا دەوریان هەیە و پۆستی باڵایان لە ناو سوپای پاسدارانی رژێمدا هەیە وەک حسن هەمەدانی.
بۆیەکەمجار لە وڵاتانی عەرەبی ژنێک بووە سەرۆک پەرلەمان
بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتانی عەرەبی و ئیماراتدا، ئەمەل عەبدوڵڵا ئەلقوبەیسی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی ئیمارات هەڵبژێردرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رۆژی چوارشەممە27ی خەزەڵوەری 1394، ئەمەل عەبدوڵڵا ئەلقوبەیسی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی ئیمارات هەڵبژێردرا. ئەمەش بۆیەکەمجارە لە مێژووی ئیمارات و 21 وڵاتە عەرەبییەکەی دیکەدا ژنێک ببێتە سەرۆکی پەرلەمان. لە ساڵی 2006 دا دوای ئەوەی خۆی بۆ ئەندامی پەرلەمانی ئیمارات هەڵبژارد، ئەلقوبەیسی توانی دەنگی پێویست بهێنێت و ببێتە پەرلەمانتار. پەرلەمانی ئیمارات لە 40 ئەندام پێکدێت، 20 ئەندامیان لەڕێگەی دەنگدانی راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێن، 20 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیماراتەوە دیاریدەکرێن.